سەرتەرز

شتێکە وەکوو تاڵەدەزوو بە بڕکەی بێستان و دار رەزەوە دەئاڵێ، تەرز.

مژۆڵ

برژۆڵ، برژانگ.

هەرکۆ

هەرجێ، هەرکوێ.

هەرێز

هەرێزە، فریزوو، فرێزە، فەرێس، گیایەیێکی خۆڕسک و دەوامدارە که گەڵاکانی درێژ و باریکن و لقەکانیشی ناسکە کە بەسەر زەویدا دەخەوێ و رەگاژۆ دەکا. ریشەی ئەم گیایە یەکجار پێچەڵچێچ و قاییمن. لە مەزرا و باخچە و قەراخ ئاو دەڕوێ، لە هەر کوێش کە شین ببێ، خێرا ریشە دادەکوتێ و رەگاژۆ دەکا و هەڵکەندنی ئەستەمە.

لازۆ

لاسۆ، ئەی جووان، هۆ لاوۆ.

زارگوڵ

دەمی وێنەی گوڵ، ئاماژە بە ئینسانی گفت و لفت شیرین.

بەرزالین

گوڵێکی بۆنخۆشە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.

خورماڵ

شارۆچکه‌یه‌که‌ له‌ باشووری کوردستان.

دڵگیر

جێگای خۆش و به‌سه‌فا، دڵپه‌سه‌ن.

سەردۆس

نێوی گوندێکە لە لای (مڕانە و خانمەشێخان) لەناوچەی مەریوان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!