نەخۆشییەکانی کەمخوێنی

نەخۆشییەکانی کەمخوێنی: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

نادیا ڕەسووڵ


زانیارییەکان لەسەر کەمخوێنی:

کەمخوێنی کاتێک ڕوودەدات کە خڕۆکە سوورەکانی خوێن تەندروست نەبن یان "هیمۆگلۆبین"ی پێویستیان بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش نەبێت. هیمۆگلۆبین پرۆتینێکە کە لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا هەیە و کاری گواستنەوەی ئۆکسجینە لە سییەکانەوە بۆ ئەندامەکانی تری لەش. کەمخوێنی دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوویەتی و لاوازی و هەناسەتەنگی.

 

جۆرەکانی نەخۆشیی کەمخوێنی:

- تالاسیمیا

- کەمخوێنیی ئەپلاستیک

- کەمخوێنیی خانەی داسکی

- کەمخوێنی بەهۆی کەمیی ڤیتامینەوە

- کەمخوێنی بەهۆی کەمیی ئاسنەوە

هۆکارەکانی نەخۆشیی کەمخوێنی:

کاتێک هیمۆگلۆبین لە خوێندا کەم بێت، ئەوا دەبێتە هۆی کەمخوێنی.

کاتێک جەستەی مرۆڤ بە ڕادەی پێویست خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم نەهێنێت.

خوێنبەربوون دەبێتە هۆی ئەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین خێراتر لەدەست بچن.

کاتێک لەش خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هیمۆگلۆبین لە ناوەوە لەنێو دەبات.

 

کەمخوێنی بەهۆی کەمیی ئاسن.

کەمیی توندی ئاسن لە جەستەدا دەبێتە هۆی ئەم جۆرە کەمخوێنییە. مۆخی ئێسک بۆ دروستکردنی هیمۆگلۆبین، پێویستی بە ئاسن هەیە. بەبێ ئاسن، جەستە ناتوانێت هیمۆگلۆبینی پێویست بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت.

ئەگەر ئافرەتانی دووگیان حەبی ئاسن نەخۆن، ئەوا تووشی کەمخوێنی دەبن. یان لەوانەیە بەهۆی لەدەستدانی خوێنەوە تووشی کەمخوێنی بن. هەروەها لەدەستدانی خوێن لە ئەنجامی خوێنبەربوونی زۆری سووڕی مانگانە، برین، شێرپەنجە یان بەکارهێنانی بەردەوامی هەندێک دەرمانی ئازارشکێن بەتایبەت ئەسپرین، دەبنە هۆی کەمخوێنی.

نیشانەکانی نەخۆشیی کەمخوێنی:

کەمخوێنی چەندین جۆری هەیە. هەریەکەیان هۆکاری تایبەتی خۆیان هەیە. کەمخوێنی دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژخایەن بێت. هەروەها توندییەکەی لە سووکەوە بۆ توند دەگۆڕدرێت. دابەزینی پەستانی خوێن دەتوانێت نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە بێت بۆ نەخۆشییەکی سەخت.

نیشانەکانی کەمیخوێنی بەپێی هۆکارەکانیەتی، هەروەها ڕەنگە کەمخوێنی لە سەرەتاوە ئاسایی بێت و نەخۆشەکە هیچ نیشانەیەکی نەبێت. بەڵام زۆر جار کە نیشانەکان دەردەکەون، حاڵەتی کەمخوێنی خراپتر دەبێت.

هەندێکجار، ئەگەر نەخۆشییەکی تر هۆکاری کەمخوێنییەکە بێت، ئەوا یەکسەر هیچ نیشانەیەکی دەرناکەوێت. بەڵام چەندین نیشانەی کەمخوێنی هەن کە بەزۆری بریتین لە:

- ماندوبوون

- لاوازی

- هەناسەتەنگی

- ژانەسەر

- ناڕێکیی ڕیتمەکانی دڵ

- گێژی

- سڕبوونی دەست و قاچ

- ئازاری سنگ

- پێستی زەرد. لە کەسانی سپی پێست باشتر لەوانەی پێستیان ڕەشە، دەردەکەوێت.

 

دەرمانکردنی نەخۆشیی کەمخوێنی:

ناتوانرێت ڕێگری لە زۆرێک لە جۆرەکانی کەمخوێنی بکرێت، بەڵام پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە کەمیی ئاسن و ڤیتامین. خواردنێکی تەندروست ئەم توخمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

- ئاسن

- فۆلێت

- ڤیتامین B-12

- ڤیتامین C

بۆ دەستنیشانکردنی جۆری نەخۆشییەکە، پزیشک لەوانەیە هەندێک پشکنینی کەمخوێنی ئەنجام بدات. جگە لە کەمخوێنی بەهۆی کەمیی ئاسن، پزیشک ئامۆژگاریی نەخۆشەکە دەکات کە خۆراکی تەندروست بخوات و حەبی ڤیتامین بخوات.

کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان لای پزیشک؟

کاتێک مرۆڤ هەست دەکات چەندین نیشانەی هەیە کە وا دەکات گومانی هەبێت کە نەخۆشییەکی هەیە، تەنانەت ئەگەر نەزانێت کە کەمخوێنیی هەیە، ناتوانێت حاڵەتەکە وەک کەمخوێنی دەستنیشان بکات یان بەبێ لێکۆڵینەوە چارەسەر وەربگریت، بۆیە پێویستە بچیتە لای پزیشک.

بەهۆی کەمیی ئاسن لە خوێنتدا، بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنی دروستی حاڵەتەکە، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت. باشتر وایە بەبێ ئەوەی تەواوی بارودۆخەکەت بزانیت، دەرمان نەخۆیت، بۆ ئەوەی جەستەت ئاسنی زیادە وەرنەگرێت، چونکە ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزیی گەورە بۆ جگەر. گەر هەست بە ماندوویەتی یان تەنگەنەفەسی دەکەیت و نازانی بۆچی.

- سەرگێژخواردن

- کەم خواردن

- -زەردبوونی جەستە

- سڕبوونی نائاساییی دەست و قاچ

- شکاندنی نینۆکەکان

- بەکتریا لە زماندا

- هەناسەتەنگی

- خواردن

مرۆڤەکان بە شێوەیەکی جیاواز هەست بە نیشانەکانی کەمخوێنی دەکەن، گرووپێکیش هەن زیاتر لە کەسانی تر بەدەست کەمخوێنییەوە دەناڵێنن، بۆ نموونە خانمان بەهۆی لەدەستدانی خوێن لە کاتی نەخۆشیدا کە ئەوەش بەهۆی کەمیی ئاسن لە جەستەدا دروست دەبێت.

 

KURDŞOP
143 بینین

نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن

نەخۆشییەکانی پەستانی خوێن: جۆرەکانی، هۆکارەکان، نیشانەکان، شێوازی چارەسەرکردن و کەی پێویستە مرۆڤ بچێتە نەخۆشخانە یان بۆ لای پزیشک؟

گرینگیی خۆپاراستن لە کاتی دووگیانبوون

کاتی بوون بە دایک، شیرینترین بەشی ژیانی هەر ژنێکە. چاوەدێری و ئاگالێبوون لە دەورانی دووگیانبوون، گرینگترین کارێکە کە دایک و کەسانی دەوروبەری دەتوانن بۆ تەندروستیی ئاوەلەمە و کۆرپەڵە بیکەن.

ژنان و شێرپەنجەی مناڵدان   

شێرپەنجەی مناڵدان یەکێک لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە نێوان ژنان. هەبوونی زانیاری لەبارەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ناسینی خێرای، کاریگەریی زۆری لەسەر چارەسەرکردنەکەی هەیە. خوێنڕێژیی نائاسایی باوترین نیشانەی شێرپەنجەی مناڵدانە.

ئاسەواری سروشت لەسەر ڕۆح و ڕەوانی مرۆڤ

سترێس و دڵەڕاوکێ  لەو گرفتانەن کە بە سانایی دەتوانن هەڕەشە لە سڵامەتی بکەن. گەڕان و پیاسە لە نێو سروشتدا دەتوانێ ئەو گرفتانە بتارێنێ و لەشساغتر بن. توێژینەوەی لێکۆلەران نیشانی داوە ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر لە ڕۆژدا لە نێو سروشت یا سەوزاییی پارکەکانی شار تێپەڕ دەکەن، کۆرتیزۆلی لەشیان لە سەتی بیست کەمترە. هۆرمۆنی کۆرتیزۆل" لەش تووشی سترێس دەکا.

نەخۆشیی شەکرە

ئامانج لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە، گەڕانەوەی شەکری خوێن بۆ ئاستی ئاساییی خۆیە، هەروەها ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئاستی شەکرە. جگە لەوەش بۆ پاراستنی نەخۆشە لە جەڵتەی دڵ و مێشک. واتە نەخۆشی شەکرە دەبێ ئاستی شەکر لە خوێندا لە ٧٪ بهێڵێتەوە و ڕێژەی شەکرەکەی لەنێوان ١٤٠/٩٠ بێت.

١٦ ڕێکاری ڕزگاری لە بیرکردنەوەی نەرێنی

ڕێکار و هۆکارەکانی درێژبوونی باڵای منداڵان

هەندێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆی کەمکردنی بەژنی منداڵان، وەک بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی تر. لەلایەکی تریشەوە فاکتەری تر هەن کە گەشەیان زیاد دەکات، بەتایبەت ژەمە تێر و قورسەکان و زۆر خەوتن و وەرزشکردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!