گرینگی و کاریگەریی کتێب لەسەر تاک و کۆمەڵگە

سلتانا ئەتۆ

 

"ئەگەر بزانیت بخوێنیتەوە، بۆت دەردەکەوێت کە هەر مرۆڤێک کتێبێکە".

W.E Chanig

 

با لە قسەکانی "هوگۆ"وە دەست پێ بکەین کە دەڵێت: "کتێبەکان ساردن، بەڵام هاوڕێیانێکی دڵسۆزن"، هەمیشە کاتێک مرۆڤ دەیەوێت شتێک یان چەمکێک بزانێت، دەبێ شیی بکاتەوە، بۆ ئەوەی باشتر و بە ڕوونی بیزانێت.

هەر وشەیەک بوونێکی زمانییە و بوونێکی زمانی دوو لایەنی هەیە، دەبێ لایەنی فەرهەنگی و لایەنی واتایی لەبەرچاو بگرین.

کاتێک کە ئێمە وەک وشە کتێب بە دەستەوە دەگرین، بە واتای "تیرۆژ"ە کە واتا ڕووناکی. بە ڕاستیش کتێبەکان ڕووناکین، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە کورمانجی ئەم وشەیەی بە شێوەیەکی مێتافۆریک بەکار هێنابێت کە ناو لێنانی لە ئەنجامی "پۆست" یان "پیست" بە واتای چەرمی ئاژەڵانە. ئەوەی کە پێشتر پەڕە و کتێب لەوان دروست دەکرا.

کاتێک مرۆڤ لەدایک دەبێت، لەنێو خێزانەکەیدا گەورە دەبێت، بەڵام هەموو ژیان و کاتی خۆی لەنێو خێزاندا بەسەر نابات، بێگومان بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت کە ئاسۆکانی مێشکی بکاتەوە، کە بێگومان ئەوەش زیاتر خوێندنەوەیە.

مرۆڤ کاتێک دەچێتە قوتابخانە یەکەم شت کە بەرچاوی دەکەوێت، کتێبە، واتە لە ژیاندا گەشە دەکات و ئاسۆی هزری خۆی فراوانتر دەکات.

کتێب تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات، لە هەمان کاتدا کتێب وزە بە مێشکی خوێنەر دەدات، چۆن بە ڕوونی دەبینین مرۆڤ ناتوانێت بۆ ساتێک بەبێ ئۆکسجین درێژە بە ژیانی خۆی بدات، چونکە کاتێک ئۆکسجین نەما، هەموو جووڵەکانی مرۆڤ و ئاسۆی مێشک و ڕۆح هێواش هێواش لەم جیهانەدا نامێنێت.

بە هەمان شێوە لە خوێندنەوەی کتێبدا تووشی ئەم دیاردەیە دەبین، واتە کاتێک خوێنەر کتێب ناخوێنێتەوە، بە دڵنیاییەوە مێشکی لە شوێنی خۆیدا دەوەستێت، وزەی خۆی لەدەست دەدات، هەر وەک گوڵێک ئەگەر ئاوی پێویست نەخواتەوە، وردە وردە سیس دەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژ جوانی و سەرنجڕاکێشی خۆی لەدەست دەدات، بۆیە کاتێک مرۆڤ کتێب ناخوێنێتەوە ئاسۆی مێشکی بێ جووڵە دەمێنێتەوە.

کاتێک باسی بێ جووڵەیی دەکەم مەبەستم ئەوەیە کە ئەو کەسە لە ژیانیدا هەرگیز کتێبێکی بە دەستەوە نەگرتووە و ئاستی هزر و ئاسۆی دەروونی خۆی فراوان نەکردووە، ئەمە بە واتای بێ جووڵەیییە.

کاتێک خوێنەر کتێب بە دەستەوە دەگرێت، پێویستە بە شێوەیەکی مانادار بە دەستەوەی بگرێت، چونکە ژیانی مرۆڤێک یان مێژووی گەلێک، بەتایبەتی ڕاستییەک یان بوونێکی بە دەستەوە گرتووە.

کاتێک لاپەڕەکانی کتێب بە دەستەوە دەگریت، دەچیتە دونیایەکی ترەوە، دەچیتە نێو ئەو دۆخەوە و سات بە سات خانەکانی مێشکت گەشە دەکەن، چونکە هەستی بێکۆتایی دێنە دڵی خوێنەرەوە. لەو کاتەدا زۆر جار هەندێک دەق لە هەندێک کتێبدا لەگەڵ دڵ و مێشکمدا یەک دەگرنەوە و بە خێرایی دەمگەیەننە ئەو ئەنجامەی کتێبەکە دابخەم و سەیری ئاسمان بکەم، بیر لەو دەقە بکەمەوە. بەڵام لە هەمان کاتدا کتێب دەتوانێت ژیانت بە تەواوی بگۆڕێت. زۆر جار مرۆڤ بەهۆی خوێندنەوەی کتێب دەبێتە کەسێکی ئازاد و مانادار، بەڵام ئێمە هەمیشە شتەکان لە دوو لایەنەوە وەربگرین، زۆر شت باشتر دەبێت.

وەک گوتمان کتێب ژیانە، ژیان بۆ هەموو کەسێک وەک یەک نییە، واتە هەموو کەسێک بە شێوازێکی جیاواز سەیری ژیان دەکات. بۆیە کاتێک کتێبی زۆر دەخوێنینەوە، دەبنە سەرچاوەی ژیانمان، چونکە ئەوان لە ڕێگەی جوانییەکانیانەوە کاریگەرییان لەسەرمان هەیە. هەموو خوێنەرێک پێویستە کتێبەکان بەپێی سەلیقە و ئاستی خۆی بخوێنێتەوە و ئاسۆی خۆی فراوانتر بکات. ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە کتێب چۆن مرۆڤەکان ڕزگار دەکات، لە هەمان کاتدا دەتوانێت ئەو شتە گرینگە داگیر بکات کە خوێنەر بیری لێ دەکاتەوە. ئەگەر کتێب باڵادەست بێت، بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لەسەر خوێنەر دەبێت، بەڵام خوێنەر نابێ خۆی تێیدا ون بکات. چونکە پێشتر گوتراوە:

"زێدە مەدە بەر داسێ، وێ بمینە ئاسێ".

دەبێ خوێنەر بە خۆشی و دیسیپلین دەست بە خوێندنەوەی کتێب بکات و سنوور نەبەزێنێت.

کتێب زۆر شت فێری مرۆڤ دەکات، هەندێک لەو شتانە بریتین لە:

کاتێک باسی کتێبێک دەکرێت، دەتوانین مێژوویەکی زۆرمان لەبیر بێت، لە سایەی ئەو کتێبەدا مێژووی زۆر و شارستانییەتەکان دەزانین، ئەگەر مێژوونووسان نەیاننووسیبا، هەرگیز مێژوومان نەدەناسی و کتێب جەخت لەسەر ئەو گوتەیە دەکاتەوە کە دەڵێت: "مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە".

یەکێک لە خاڵە گرینگەکان ئەوەیە کە کتێب ئەو ئامرازەیە کە مرۆڤ بە هۆیەوە زانست بەدەست دەهێنێت، کتێب دەبێتە ڕێگەی مەعریفە و ڕۆشنبیری لە ژیاندا.

هاوکات لەگەڵ زانیاری و فێربوون، کتێب ڕۆحی خوێنەر دڵخۆش دەکات، چەندین کتێبی وەک نوکتە و چیرۆک و... هەیە کە جیهانێکی نوێ بە خوێنەر دەبەخشێت.

ئەنجام:

کتێب دۆستی مرۆڤایەتییە، ئەو کەسانەی کتێبیان ئافراندووە، یەکێکن لە مرۆڤە پێشکەوتووەکانی جیهان و ژیانیان بەباشی ناسیوە، هەمیشە ویستوویانە ئاسۆی مێشک بگۆڕن و بیخەنە نێو جووڵەی دەروونییەوە. Roland Barthes دەڵێت: "هەموو دەقەکان ناودەقن"، واتە دەقەکان کاریگەرییان لەسەر خوێنەر دەبێت و لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر دەئافرێنن.

مرۆڤەکان بۆ درێژەدان بە ژیانیان هەمیشە پێویستیان بە کتێبە، ئاسۆیان دەبێتە جیهانێکی تر، یەکێک لە پێشکەوتووترین مەرجەکانی ژیان خوێندنەوەی کتێبە.

بۆیە ئەو گوتەیەی کە دەڵێت "جگە لە دونیای ئێمە دونیایەکی تر هەیە و ئەویش خوێندنەوەیە" بە دڵنیاییەوە گرینگیی کتێب ڕوون دەکاتەوە، ئێمە بەم دونیایە دونیای خۆمان ڕووناک دەکەینەوە، چونکە ئەو دونیایە زۆر خۆشە.

KURDŞOP
191 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!