لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

شادی

کوردشۆپ- زانایان دوو جۆر مشکی کوێریان کە پێیان وایە ٣ میلیۆن ساڵە لە چیاکانی باکووری کوردستان دەژین و تا ئێستا نەدیتراون، دۆزیوەتەوە.

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

لە بریتانیا تەنیا یەک جۆری Talpa Europaea دەبینرێت، لە ڕۆژهەڵاتیشدا چەند جۆرێکی جیاواز هەن کە زۆربەیان لە ناوچە جوغرافییە زۆر بچووکەکاندا دەژین.

توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆجیای "دی‌ئێن‌ئەی" پشتڕاستیان کردووەتەوە کە فۆرمە نوێیەکان وەک فۆرمەکانی بایۆلۆجی، دەتوانرێت لە فۆرمەکانی تر لە گرووپەکانی تر جیا بکرێنەوە.

هەردوو جۆرە تازە دۆزراوەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری کوردستان دەژین و لە هاویندا دەتوانن لە گەرمای ٥٠ پلە و لە زستاندا لە ژێر ٢ مەتر بەفردا بژین.

توێژینەوە نوێیەکە لە گۆڤاریZoological Journal of the Linnean Society بڵاو کراوەتەوە و لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئۆندۆکوز ماییس لە تورکیا و زانکۆی ئیندیانا لە ئەمریکا و زانکۆی Plymouth لە بریتانیا ئەنجام دراوە.

دەیڤید بیلتۆن، پڕۆفیسۆری بایۆلۆجیی ئاو لە زانکۆی Plymouth کە پێشتر لە دەستنیشانکردنی نزیکەی ٨٠ جۆری نوێی ئاژەڵ کە بە شێوەیەکی سەرەکی مێرووەکانن، بەرپرسیار بووە، دەڵێت: "دۆزینەوە نوێیەکان لەبەر چەند هۆکارێک گرینگن."

دەیڤید بیلتۆن دەڵێت: "لەم سەردەمەدا زۆر دەگمەنە جۆری نوێی گواندار بدۆزرێتەوە. لە جیهاندا تەنیا شەش هەزار و ٥٠٠ جۆری ئاژەڵ هەیە کە گوانیان هەیە، واتە شیردەرن. بەڵام مەزەندە دەکرێت ١-٢ میلیۆن جۆری مێروو لەسەر زەوی بن.

دەیڤید بیلتۆن دەڵێت: "بەگشتی جوونەرە نوێیەکان کە لەم لێکۆڵینەوەدا دۆزیومانەتەوە، هاوشێوەی جۆرەکانی ترن؛ چونکە ئەوان لەژێر زەویدا دەژین، گەشەی لەش و شێوەیان سنووردارە. لێکۆڵینەوەکانی ئێمە نیشان دەدەن کە لە وەها نموونەگەلێکدا چۆن دەتوانن ژینگەناسی بە کەم بزانین. تەنانەت لە گرووپگەلێکی وەک گواندارەکان، خەڵک وا دەزانن چونکە لەسەریان لێکۆڵینەوەمان کردووە، هەموو شتێکیان لەبارەوە دەزانین، بەڵام وا نییە."

ئەم دۆزینەوە بەو مانایەیە کە ژمارەی مشکە کوێرە ناسراوەکانی ئۆراسیا لە ١٦ مشکەوە بۆ ١٨ زیادی کردووە و هەریەکەیان تایبەتمەندیی بۆماوەیی و فیزیایی جیاوازیان هەیە.

توێژەران بە بەکارهێنانی شیکاریی پێشکەوتووی بیرکاری لێکۆڵینەوەیان لە قەبارە و شێوەی جیاوازی جەستە کردووە و ئەم توێژینەوەیانە لە سەدەی نۆزدەهەمدا کۆ کراونەتەوە و تەنانەت ئێستاش دەتوانرێت نموونەگەلێک کە لە مۆزەخانەکاندا کۆ کراونەتەوە، لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.

شیکاریی تەواو بۆ DNAی مشکەکان و بەراوردکردنی لەگەڵ جۆرە ناسراوەکانی دواتر، تایبەتمەندییە جیاکەرەوەکانیانی پشتڕاست کردووەتەوە.

لە ئەنجامدا "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" کە لە ناوچەی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان دۆزراوەتەوە، وەک جۆرێکی نوێی مشکە کوێرە ناسێندرا.

هەروەها جۆری "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" کە لە نزیک شاری بەدلیس دۆزراوەتەوە، لە ڕووی مۆرفۆلۆژییەوە جیاوازە. "تالپا داڤیدیانا" بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٤دا دۆزرایەوە و لەلایەن یەکیەتیی نێودەوڵەتی پاراستنی سروشت (IUCN) وەک بوونەوەرێکی دەگمەن ناسراوە.

KURDŞOP
1019 بینین

کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

خاکی کوردستان

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!