شاخەوانی و بەرزیی شاخەکانی کوردستان

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

ڤیان خیشکار

شاخەوانی بە چوونەسەرەوە یان هاتنەخوارەوە بە پێ لە بەرزاییە شاخاوییەکان دەگوترێت. یەکەمین چوونە سەرەوەکان بە کێو و شاخەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەوەپێش، بەڵام ئەم شاخەوانییە وەک وەرزش، ڕیشەی لە سەدەی هەژدەهەم و نۆزدەهەم لە ئەورووپا و کێوەکانی "ئاڵپ"دایە. لەو ماوەیەدا بوو کە شاخەوانەکان بەسەر شاخە بەرزەکاندا سەرکەوتن و گەیشتنە لووتکەکان، لەوانە "مۆن بێلان". هەروەها لە ڕوانگەی مێژووی شاخەوانییەوە دەتوانین ئاماژە بە "ئێتدی"، ناسراو بە "پیاوی سەهۆڵی" بکەین کە ٥٣٠٠ ساڵ لەوەپێش توانی بڕواتە بەرزایی ٣ هەزار مەتریی کێوەکانی ئاڵپ و پاشماوەکەیشی هەر لەم کێوانەدا دۆزرایەوە.

شاخەوانیش وەکوو هەموو وەرزشەکانی تر یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆی هەیە. تێکۆشین بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخێکدا و گەیشتن بە لووتکە وەرزشێکی ئاسان نییە و دەبێ جیا لە ئامادەبوونی لەش، شارەزاییگەلی تایبەت بزانی و ئەزموونی شاخەوانیت هەبێت. لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لە شارەزاییەکانی شاخەوانی دەکەین:

١- ئامادەکاری و داڕشتنی بەرنامە

٢- فێربوونی شارەزاییە پێویستەکان

٣- بەکارهێنانی کەرەستەی پێویست و باش

٤- ڕەچاوکردنی ئەو دۆخەی کە دێتە سەر ڕێگات

٥- هەبوونی ڕۆحییەی هاوکاری و ڕەچاوکردنی دۆخی ئەوانی تر (هاوگرووپییەکان)

٦- پاراستنی سروشت

دوو شێوازی سەرەکی لە شاخەوانیدا هەن:

یەکەم: شێوازی گەمارۆیی

دووەم: شێوازی ئاڵپی، کە لە ئێستادا ئەم شێوازە باوترە

شاخەوانی لەوانەیە بۆ هەندێک کەس وەکوو سەیران و جەوگۆڕینێک بێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بۆ کات بەسەربردن نییە، بەڵکوو وەرزشێکی پیشەییە و کاریگەریی تایبەتی لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەمووکات وەرزش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی و سترێس، بەڵام شاخەوانی بەو هۆیەوە کە لە سروشتدایە، وزەیەکی زۆرتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.

شاخەوانی وەرزشێکی سەخت و دژوارە، بەڵام کاتێک شاخەوان دەگاتە سەر لووتکەی شاخەکە، هەست بە شادی و سەرکەوتنێکی زۆر دەکات.

لێرەدا ئاماژە بە چەند کاریگەرییەکی وەرزشی شاخەوانی دەکەین، لەوانە: کەمکردنی کێش، بەهێزبوونی ماسولکەکان، باشتربوونی هاوسەنگیی جەستە، دەروونێکی سەرحاڵ و بەهێز و پێشگرتن بە نەخۆشییەکانی ئێسک.

لە درێژەی بابەتەکەدا دەپەرژێینە سەر شاخەوانی لە چیاکانی کوردستان. وەک دیارە سروشتی کوردستان تەنراوە لە کەژ و کێو، هەر لە مێژەوە شاخەوانی لە کوردستان هەبووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەم وەرزشە لەنێو کوردستانییان باوتر بووە و بە دەیان و سەدان گرووپی شاخەوانی پێکهاتوو لە ژنان و پیاوان دەچنە لووتکەی چیاکان. کوردستان خاوەن شاخگەلێکی بەناوبانگە، وەکوو: ئارارات (ئاگری) لە باکوور، شاهۆ و کۆساڵان و داڵانپەڕ لە ڕۆژهەڵات، سەفین و زاگرۆس لە باشوور و...

بەرزترین و گەورەترین شاخی کوردستان، چیای ئاگرییە کە ساڵانە هەزاران شاخەوان لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان سەردانی ئەم شاخە دەکەن. بەرزیی چیای ئاگریی گەورە ٥ هەزار و ١٣٧ مەترە کە بەرزترین لووتکەی کوردستانە و بەرزیی ئاگریی بچووکیش ٣ هەزار و ٨٩٦ مەتر دەبێت. یەکەم کەس کە بۆ لووتکەی چیای ئاگری سەرکەوت، "فریدریش پارۆت" بوو کە لە ساڵی ١٨٢٩ ئەم سەرکەوتنەی بەدەست هێنا. کەش و هەوای شاخی ئاگری لە وەرزی هاویندا گەرم و وشکە، بەڵام لە وەرزی بەهار و زستاندا ساردە و شاخەوانان لەم وەرزانەدا ڕووبەڕووی زریان و باران و بەفر دەبنەوە. مانگەکانی تەمموز و ئاب و ئەیلوول باشترین مانگن بۆ سەرکەوتن بۆ لووتکەی ئاگری و ڕووی باشووری شاخەکە سەلامەتترین و ئاسانترین ڕێگایە بۆ سەرکەوتن بەسەر لووتکەکەدا. سەرکەوتن بەسەر ئەم شاخەدا، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت و ڕاهێنەری شاخەوانی و ڕاهێنان، ئەستەمە.

شاخەکانی کوردستان بەهۆی تایبەتمەندی و جوانییە ناوازەکانیان سەرنجی شاخەوانانی بیانیشی ڕاکێشاوە، هەروەها جێگای باسە کە لە کوردستان هەر کێو و شاخێک هێمای سمبولێکە و ساڵانە زۆرێک لە شاخەوانە بیانییەکان دێنە کوردستان و دەچنە سەر لووتکەی ئەم شاخانە. هاتنی ئەم شاخەوانە بیانییانە هەم دەبێتە هۆی ئەوەیکە کەسانی بیانی کوردستان بناسن و سروشتە دڵڕفێنەکەی ببینن و هەم دەبێتە داهاتێکیش بۆ خەڵکی ناوچەکان.

هەر وەک لە سەرەوەتر باسمان کرد، شاخەوانی لە کورستاندا زۆرتر باو بووە، شاخەوانانی کوردستانیش بەردەوام سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن، هەروەها جیا لەوەی کە سەردەکەونە سەر لووتکەی شاخەکانی کوردستان، ساڵانە بەسەر شاخە بەناوبانگەکانی دیکەیش سەردەکەون، وەکوو زنجیرەکێوەکانی هیمالیا و لێنین.

KURDŞOP
1218 بینین

چەند تایبەتمەندیی مەلەوانی

کاریگەریی وەرزش لەسەر دەروون، جەستە، ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و خوێندنی منداڵان

زۆرێک لە زانایان و پسپۆڕانی بواری منداڵان لەو باوەڕەدان کە پێویستە چالاکییە فیزیکییەکان لە تەمەنی منداڵییەوە ئەنجام بدرێن و باخچەی منداڵان یەکێکن لەو شوێنە گرینگانەن بۆ دەستپێکی چالاکییە فیزیکییەکانی منداڵان.

وەرزشڤانێکی کورد میداڵیای زێڕی تۆرنۆمێنتی نێودەوڵەتیی کیگ بۆکسینگی جۆرجیای بردەوە

ئەم وەرزشڤانە کوردە لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر وەرزشڤانێکی وڵاتی خانەخوێ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و جیا لە بردنەوەی میداڵیای زێڕ، وەک تەکنیکیترین وەرزشڤانی ئەم تۆرنۆمێنتەش دەسنیشان کرا.

تیپی کوردستان، سەرکەوتنێکی گرینگی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا بەدەست هێنا

Isaac Tutumlu بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە ناو و ئاڵای کوردستانی لەسەر بوو، پلەی سێیەمی لە پێشبڕکێی GT World Challenge بەدەست هێنا.

لاوێکی کورد بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی تورکیا

کوڕێکی گەنجی کورد بە ناوی "باران چەلیک" کە هاوکات پاڵەوانی ئەورووپایە، لە پاڵەوانێتیی کیک بۆکسینگی تورکیا کە لەلایەن فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی ئەم وڵاتەوە لە شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕێکخرابوو، بە کێشی ٨٥ کیلۆگرام بەشداریی کرد و لە سەرجەم ڕکابەرەکانی بردەوە و بوو پاڵەوانی تورکیا و بەو شێوەیە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسێنی بەدەستهێنا.

مەلەوانێکی کوردی خەڵکی مهاباد، ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد

شاهۆ محەممەدی، مەلەوانی "سەندرۆمی داون"ی خەڵکی مهاباد، لە پارائۆلەمپیکی بێرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڵمان، لە چوارچێوەی تیمی نیشتمانیی ئێران بەشدار بوو و بە ورە و هێزێکی بێ وێنەوە دەستی بە پێشبڕکێکانی کرد و خولێکی تەواو لە پێش ڕکابەرەکانییەوە بوو.

کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی دێرسم، بووە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان

ئێریڤان باروت، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی کیک بۆکسینگ کە لە مەجارستان لەنێوان ١٥ تا ١٨ی حوزەیران بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە ڕکابەرە قەزاخستانییەکەی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە ڕکابەرە پۆڵەندییەکەی بردییەوە و بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی جیهان و کاسەی پاڵەوانێتیی بردەوە.

سێ منداڵی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوونە پاڵەوانی تایکواندۆی نەمسا

ئەم سێ منداڵە کوردە لە لایەن ڕاهێنەرێکەوە بە ناوی هۆزان ڕەمەزان کە کوردی ڕۆژاڤای کوردستانە پەروەردە کراون. هۆزان ڕەمەزان کە سەنتەری تایکواندۆی لە نەمسا کردووەتەوە، خۆی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ناوەندەکانی تایکواندۆ بەدەستهێناوە و کوڕەکەی جووودی لە ٣ مانگی ڕابردوودا بەشداری سێ پێشبڕکێی کردووە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!