| 1 | ئاباسا | 1. ئابه‌م جۆره؛ 2. میرزا (نووسنه)ی شاپووری یه‌که‌می ساسانی؛ 3. نێوی هۆزێکی کورده له ناوچه‌ی قامیشلی له ڕۆژاوای کوردستان. | 
                        
                            | 2 | ئابان | 1. مانگی دیسان بارینه‌وه‌ی باران؛ 2. نێوی فریشته‌ی پارێزه‌ری ئاو له ئایینی زه‌ڕده‌شتیدا؛ 3. په‌ری. | 
                        
                            | 3 | ئابوور | 1. مایه‌ی گوزه‌ران و بژی‌و؛ 2. سازدان و پێکهێنانی سامان و دارایی. | 
                        
                            | 4 | ئاپۆ | وشه‌یێکه بۆ رێزلێنان و بانگکردنی مام. | 
                        
                            | 5 | ئاپۆره | حه‌شیمه‌ت، کۆمای خه‌ڵک پێکه‌وه. | 
                        
                            | 6 | ئاتروان | ئاگره‌وان، ئاگرخۆشکه‌ری ئاورگه. | 
                        
                            | 7 | ئاترۆ | به ئاوێستایی ئه‌ته‌ر، به پاله‌وی ئاتۆر و ئاته‌خش، ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ئاترۆپاتین یان ئازه‌ربایجانی کۆن وه‌رگیراوه. له سه‌رده‌می ماده‌کاندا به خاکی موکریانی ئه‌وڕۆیان گوتووه: مادی بچووک و پاشان ئاترۆپاتین یا ئاترۆپاته‌گان یا ئازه‌ربایجان، که ئه‌وڕۆکه ده‌ڵێن موکریان. | 
                        
                            | 8 | ئاترۆپات | 1. نێوی دامه‌زرێنه‌ری مادی بچکۆله‌یه؛ 2. نێوی سه‌ردارێکی سه‌رده‌می ماده‌کان بووه. | 
                        
                            | 9 | ئاترۆدات | ئه‌م نێوه نێوێکی مادییه و نێوی یه‌کێ له نێوداره‌کانی ماد بووه له سه‌رده‌می پێش ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌خامه‌نشییه‌کان. به‌ڵام حه‌مه سدێق میرزا، له کۆپه‌ڕی کورد و دیرۆکه‌تاڵانکراوه‌که‌یدا نووسیویه‌تی: (ئاترۆدات نێوێکی ئه‌فسانه‌یییه که که‌تسیاسی مێژوونووس، له جێگای بابی کوورشی هه‌خامنشی هه‌ڵیبژارد و یه‌کێ له خاڵه لاوازه‌کانی تێبینییه‌که‌ی که‌تسیاس وابزانم ئه‌وه بووه، که له گه‌نجینه نووسراوه‌کانی قڕاڵیه‌تی پارسدا وه‌ریگرتووه، یان له زمانی خه‌ڵک بیستوویه‌تی.) | 
                        
                            | 10 | ئاته‌ر | ئاگر، ئاهێر، ئاور، ئایه‌ر، گڕ. |