سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

شۆپێنەرانی هێژا

بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر بۆ خولی پلە یەکی تورکیا، گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی هاندەرانی ئەم یانایە و هەموو کوردستانییان دەکەین و هیوادارین ئامەد سپۆر یەک لەدوای یەک هەموو قۆناغەکانی سەرکەوتن ببڕێت و وەک هەمیشە ببێتە مایەی شانازیی هاندەرانی و هەموو خەڵکی کوردستان.

وەرزش بوارێکی زۆر گرینگ و سەرەکییە بۆ جەختکردنەوە و بەرجەستەکردنەوەی شوناسی نیشتمانیی نەتەوەکان. بوونی تیمە نیشتمانییەکانی وڵاتان لە هەموو بوارە جیاوازە وەرزشییەکاندا و پێشبڕکێ جیهانییەکان کە بە بەشداریی ئەم تیمە نیشتمانییانە بەڕێوە دەچێت، نیشانەی گرینگیی وەرزش، لەم بوارەدایە. بە داخەوە بە هۆی بێبەشکرانی خەڵکی کوردستان لە بوونی دەوڵەتی نیشتمانیی کوردستان، کوردستانییان لە دروستکردنی تیمی نیشتمانیی بوارە جیاوازەکانی وەرزش بێبەش کراون و لەم بوارەشدا لە کۆمەڵگای جیهانیی وەرزش وەلا نراون.

بەڵام دروستکردنی یانە وەرزشییە کوردستانییەکان لە چوارچێوەی پێشبڕکێ ناوخۆییەکانی ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان داگیرکردووە، دەرفەتێکە بۆ پێکەوە گرێدانەوەی وەرزش و شوناسی نیشتمانی. هەر بۆیەش داگیرکەرانی کوردستان هەموو کات هەوڵیان داوە ڕێگا لە سەرهەڵدانی تیمی بەهێزی وەرزشی لە هەموو پارچەکانی کوردستان بگرن و ئەگەر تیمێکیش سەری هەڵدابێ بە هەموو تواناوە دژایەتییان کردووە و هەوڵیان داوە یا لە ناوی ببەبەن و یا لاوازی بکەن و بۆ ئاستەکانی خوارەوە دایبەزێنین.

گەشەی دوو یانەی شیرین فەرازی کرماشان و سەرداری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بێهێزکردن و بێدەنگکردنی لەناکاویان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دوو نموونەی ئاشکرای ئەو سیاسەتە دژە کوردییەی داگیرکەرانی کوردستانن.

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

هەر بۆیە جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە سەرجەم وەرزشڤانان و بەڕێوەبەران و هاندەرانی ئەم یانەیە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

 

ڕێکخراوی کوردشۆپ

29/04/2024

KURDŞOP
77 بینین

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

پێكەوە بەرەو نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری

داوا لە کوردستانییان دەكەین بە هەڵگرتنی مەشخەڵ لە ئێوارەی نەورۆز، یەکگرتووییی خۆیان نمایش بکەن و نەورۆزی ئەمساڵ بە "نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری" ناودێر بكەن و لە چوارچێوەیەکی هێماییدا بوون و ئیرادەی خۆیان پێشان بدەن.

هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز چوار ڕۆژ دەخایەنێت و هەموو شانۆکانی بەشدار لەو فێستیڤاڵەدا بە زمانی کوردین و هەر دەرهێنەرێک تەنیا بە یەک شانۆ بەشدارە. هەروەها بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە بچێت و گرووپ و کەسە یەکەمەکان لە بەشە جیاوازەکاندا بناسێنرێن.

زیاتر لە سێ هەزار ناوی کوردی بۆ منداڵان لە ماڵپەڕی کورشۆپدا تۆمار کرا

لەم بەشەدا زیاتر لە سێ هەزار ناوی کوڕانە و کچانە بە واتاکانیانەوە دانراون. بە مەبەستی ئاسانتر دۆزینەوەی ناوەکان، ئەم بەشە جیا لەوەی بە گوێرەی ڕەگەزەکان پۆلێن کراوە، ناوی هەر ڕەگەزێکیش بە گوێرەی پیتەکانی "ئەلفبێ" ڕێز کراوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!