ئامێری ناسیی مۆسیقا - بەشی چاردەهەم  (سەنتوور)

هاوار هەورامان

 

سەنتوور

 _ ئه‌م ئامێره به ناوی سه‌نتوور، سه‌نتیر یان سه‌متوور ده‌ناسرێ.

_ له بنه‌ماڵه‌ی ئامێره ژێداره‌کانه که به یارمه‌تیی دو دانه ریشه(مزراب)ی دارین که وه‌کوو چه‌کوچ وان ده‌ژه‌ندرێ.

_ له داری توو،گوێز، نارنج و قه‌یسی چێ ده‌کرێ.

 

 

_ ئامێری سه‌نتوور له‌م به‌شانه پێک‌هاتووه‌:

سندووقی ده‌نگ، ژێ(سیم)، پرد(دامه)، ژێگیر(سیم‌گیر)، کلیل،  چه‌کوچ(مزراب).

 

سندوقی ده‌نگ

_ ئامێری سەنتوور قەبارە و ئەندازەی جیاجیای هەیە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ کۆکی سەنتوورەکان.سەنتووری سۆل ، لا، سی.

_ بۆ چه‌سپاندنی بەشە جیاجیاکانی ئامێرەکە بەیەکەوە جۆرە چەسپێک دە کار دەکرێت کە بە هیلیۆم ناسراوە. چەسپی سیکۆتین جۆری کیمیایی بۆ دروستکردنی ئەم ئامێرە پەسەند نییە لەبەر ئەوەی دوای وشک بوونەوە شێوەی پلاستیکی وەردەگرێ و وەکوو توێژاڵێکی لێ دێت و ڕێگە لە دەرباز بوونی دەنگ دەگرێ.

_ ئه‌ندازه‌ی ژێری ئامێرەکە ٨٨ سانتیم، چێوەی لای سەرەوەی ئامێرەکە ٣٤سانتیم، درێژایی لایەکانی ئامێرەکە ٥١سانتیم و بەرزیی ئامێرەکە ٧ سانتیمه که له له قه‌باره‌یه‌کی دیکه‌شدا ئه‌م ئه‌ندازانه ده‌گۆردرێن و بریتیین له: بنکەی ژێری ئامێر٨٠ سانتیم،  چێوی لای سەرەوە ئامێرەکە٤١ سانتیم، درێژاییی لایەنەکانی ئامێرەکە ٤٧ سانتیم و بەرزیی ئامێرەکە ١٠ سانتیم.

 

ژێ(سیم)

_ سیمەکانی ئامێرەکە لە پۆڵا، مس یان زه‌رد(برنج) دروست دەکرێن. سیمی ئامێره‌که دوو جۆری زه‌رد و سپییه.

_ لە زۆربەی ئامێرەکاندا ژمارەیان ٧٢دانه‌یه‌ و ئامێری واش هه‌یه هه‌تا ١٠٠ سیمی لێ‌ده‌به‌سترێ.

ژێگیر(سیم گیر)

_ کۆمەڵێک بزماری چەقێنراو یا داکوتراو له لای دیواره‌ی چەپی ئامێرەکە.

_ ژمارەی ئەم سیم گیرانە لە هەر ئامێرێکدا بە گوێرەی ژمارەی ژێیەکان یان سیمەکانە.

 

کلیل

_ کلیلەکان لە کانزا (پۆڵای وشک) دروست دەکرێن.

_ دەکەونە دیواری تەنیشتی لای ڕاستی ئامێرەکەوە ژمارەی کلیلەکان لە هەر سەنتوورێکدا بە گوێرەی ژمارەی سیمەکانە.

_بە مەبەستی کۆک کردنی ژێیەکانی سەنتوور، له کلیلێکی تایبەتی که کلیله‌کان  دەخولێنێته‌وه‌و و سیمەکان کۆک دەکا، که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ.

 

پرد

_ لە زۆربەی ئامێرەکانی سەنتۆردا دامە یا پردەکان ژمارەیان هەژدە دانەیە.

_ نۆ دانەیان دەکەونە لای ڕاست و نۆیەکەی دیکە دەکەونە لای چەپ.

_ دامەکان بریتین لە دینگەیەکی بچووکی دارین. بەرزیی هەر یەکیان ٣سانته‌و لە شێوەیەدا وەکوو سەربازێکی یاریی شەترەنج وان.

_ کرای پرد یان دامه. بەرزکردنەوەی سیمەکانە بۆ ئەوەی بە ڕووی ئامێرەکە نەکەون و دەنگی سیمەکانیش جوانتر دەرکەون.

_ لەسەر ڕووی هەر یەک لەو دامانە چاڵاییەک دروست دەکرێ و میلێکی تەنکی کانزایی دەخرێتە ناوی. ئەوە بە مەبەستی پاراستنی سەری دامەکانە بۆ ئەوەی دامەکان لە شکان و درزدان بپارێزێ. لەسەر هەر یەک لەم دامانە لە هەندێ سەنتور چوار تاک و لە هەندێ سەنتوری تر سێ تاکە سیم ڕەد دەبن.

 

 

مزراب (چه‌کوچ)

_ ئامێری سەنتۆر بە هۆی دو مزراب یان چەکوچی دارینەوە دەژەندرێ.

_ درێژیی هەرکامیان لە دەوری بیست بۆ بیست و پێنج سانتی مەتردایە.

_ سه‌رێکی ئەو چەکوچە داره ئەڵقەییە هەتا لە کاتی ژەنینی ئامێرەکەدا ژەنیار قامکی بخاتە ناویەوە بەم هۆیەوە بتوانێ ڕایگرێ.

_ سەری دیکەی چەکوچەکانیش لە کاتی ژەنین دادەکەونە سەر سیمەکان کە لە کۆتاییدا بەرەو ژوور کووڕ بوونەتەوە.

 

 

KURDŞOP
179 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!