کاریگەریی ژنێکی پسپۆڕی کورد لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لە ئیتالیا

- ڤیان خیشکار

پسپۆڕێکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیتالیا، یەکێکە لەو توێژەرانەی کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان، کار لەسەر پەرەپێدانی مێشکی ڕۆبۆتی یان مێشکی دیجیتاڵی دەکات.

د. "پاوان فارس دزەیی" ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان لەدایک بووە. دوکتۆرای لە فیزیۆلۆژیای خوێن لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر تەواو کردووە و وەک توێژەرێکی کورد لە زانکۆی "پاڤیا" لە ئیتالیا لەسەر مێشکی ڕۆبۆتی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.

د. پاوان نزیکەی دە ساڵە لەسەر دروستکردنی مێشکی ڕۆبۆتی لێکۆڵینەوە دەکات. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ڕایگەیاند، پڕۆژەکەیان دروستکردنی مێشکێکی ڕۆبۆتی هاوشێوەی مێشکی مرۆڤە، بە مەبەستی دابینکردنی خێراترین و وردترین زانیاری بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان.

د. پاوان دەڵێت کە چەند وڵاتێکی جیاواز لەو پڕۆژەیەدا بەشدارن، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە پێشکەشی زۆرێک لە وڵاتان لەوانە هەرێمی کوردستان بکەن و لە داهاتووشدا پزیشکان دەتوانن لە جیاتی پشکنینی کاریگەریی دەرمانەکان لەسەر نەخۆشەکان، پشت بە ژیریی دەستکرد ببەستن.

د. پاوان دزەیی لەو چاوپێکەوتنە میدیاییەدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم وەکوو پسپۆڕێکی کورد شانبەشانی پسپۆڕانی بیانی لە نوێترین و وردترین پڕۆژەی جیهانیی ژیریی دەستکرد بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی بەشدارم.'' ناوبراو لەسەر ئەوەش جەخت دەکاتەوە کە پسپۆڕانی کورد بە بەراورد لەگەڵ پسپۆڕانی بیانی، بەرگرییان زیاترە و لەسەر کارەکانیان سوورترن، بۆیە بە پێویستی دەزانێت کە لەنێو هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتیی داراییی توێژەران بکرێت و ئامێری پێویستیان بۆ دابین بکرێت.

مێشکی ڕۆبۆتی چییە کە هەر شتێک فێری ڕۆبۆتەکان دەکات؟

مێشکی ڕۆبۆتی جۆرێکی نوێی سیستەمی کۆمپیوتەرە بە ناوی " Robo Brain" کە زۆر سەرچاوە لە ئینتەرنێتەوە دادەبەزێنێت و پرۆسێسیان دەکات و کاتێک کە ڕۆبۆتەکانی تر پێویستیان بە زانیاری هەیە، دەیخاتە خزمەتیانەوە.

زانایانی زانکۆکانی "کۆرنێل، ستانفۆرد، براون و کالیفۆرنیا" بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سیستەمی "مێشکی ڕۆبۆتی" بۆ ناسینی شتەکان، وێنەکان لەنێو خۆیدا پرۆسێس دەکات و بە گرێدانی وێنە و ڤیدیۆکان بە دەقەوە، فێری ئەو شتانە و بەکارهێنانیان و هەروەها فێری زمان و ڕەفتاری مرۆڤەکان دەبێت.

توێژەرانی ئەو بوارە دەیانەوێت ئێستا لە زۆر بواردا مێشکی ڕۆبۆتی بەکار بهێنن. بۆ نموونە لە کەرتی دەرمانسازی، چارەسەریی پزیشکی، ترۆمبێلی بێ شۆفێر، توێژینەوەی زانستی و چەندین کەرتی تر.

لە ئێستادا کۆمپانیای "تێسلا" سەرقاڵی دروستکردنی ڕۆبۆتە و دوو ساڵ لەمەوبەر "ئیلان ماسک"یش لەمبارەوە ڕایگەیاند کە "تێسلا" سەرقاڵی دروستکردنی ڕۆبۆتە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ئەم کۆمپانیایە ڕۆبۆتێکی نوێی بە ناوی "ئۆپتیموس" نمایش کرد کە توانای سەرسووڕهێنەری هەبوو، دوای نزیکەی ١٠ مانگ، بەرەی دووەمی ڕۆبۆتی "ئۆپتیموس" ناسێندرا کە بە شێوەیەکی زیرەکانە و وەک مرۆڤ ڕەفتار دەکات.

KURDŞOP
392 بینین

لە باکووری کوردستان، جۆرێک لە مشکی کوێر کە ٣ میلیۆن ساڵە دەژی، دۆزرایەوە

مشکە نوێیەکان کە بە ناوەکانی "تالپا هاککاری‌ئەنسیس" و "تالپا داڤیدیانا تاتڤان‌ئەنسیس" دەناسرێن پەیوەندییان بە گرووپی گواندارانەوە هەیە.

داهێنانی پزیشکێکی کورد لە بواری دروستکردنی دڵی دەستکرد

ئوتۆمبێلێک کە دەتوانێ بفڕێ، لە ئەمریکا مۆڵەتی پێ درا

چۆن زمانێکی نوێ فێر ببین؟

مادەیەکی خۆراکیی نوێ بۆ درێژکردنی تەمەنی گیانداران دۆزرایەوە

سوودەکانی تاورین تەنها پەیوەندیی بە تەمەن درێژییەوە نییە، بەڵکوو وەک لە مشکەکاندا دەبینرێت، ئێسکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ماسولکەکانیان زۆر بەهێزتر بووە، ئاستی دەروونیشیان زۆر بەهێزتر بووە. جگە لەوەش لە پێوەندی لەگەڵ نەخۆشی شەکرە، بەرگریی جەستەیان بۆ ئەنسۆلین بەهێزتر بووە.

لە گەڤەڕی باکووری کوردستان، شوانێک ئوتۆمبێلێکی دروست کرد

هۆشی دەستکرد زیاتر لە 300 ملیۆن هەلی کار لەناو دەبات

جگە لەوەش لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا باس لەوە کراوە کە زیرەکیی دەستکرد کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتێک دەبێت و بەتایبەتی لە خزمەتگوزاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردن، لەسەدا ٤٦ و لە پیشەکانی وەک یاساشدا لەسەدا ٤٤ی کارەکان ئۆتۆماتیکی دەبێت. بەڵام ئەم دۆخە بۆ هەموو کەرتێک وەک یەک نییە، لە خزمەتگوزاریی بیناسازیدا تەنها لەسەدا ٦ی کارەکان بە زیرەکیی دەستکرد جێبەجێ دەکرێن. هەروەها تەنها لەسەدا ٤ی کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی سیانە و چاککردنەوە بە زیرەکیی دەستکرد دەسپێردرێ.

خاکی کوردستان

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!