پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

 

هاونیشتمانیانی هێژا

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

بە داخەوە دەسەڵاتی دادوەری و حکوومەتی تورکیا هەوڵیان دا لە ڕێگای خراپ بەکارهێنانی یاساوە، ئەنجامی هەڵبژاردن لە گەورەشاری وان ڕەت بکەنەوە و کەسی دۆڕاوی هەڵبژاردنەکە کە سەر بە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بوو وەک سەرۆکی شارەوانیی وان بناسێنن. ئەم بڕیارە نادادپەروەرانەیە کاردانەوەی جەماوەریی لێ کەوتەوە و نەتەوەی کورد بۆ چەسپاندنی مافی خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەگەرچی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان بە سەرکوت و تفەنگ وەڵام درانەوە بەڵام سوور بوونی خەڵکی کوردستان لەسەر مافی ڕەوایان سەرئەنجام دووهەم سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد و دەسەڵاتی ناچار بە پاشەکشە کرد و نوێنەری هەڵبژێراوی خەڵک”عەبدوڵڵا زەیدان”، پۆستی سەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری وانی وەرگرت.

وەک ڕێکخراوی کوردشۆپ، هەردوو سەرکەوتنەکە بە سەرکەوتنی هەموو کوردستان دەزانین و پیرۆزبایی لە نەتەوەی کورد لە کوردستانی گەورە دەکەین.

بێگومان یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی و هاوخەباتیی خەڵک و هێزە سیاسییەکان لە هەموو پارچەکانی کوردستانی دابەشکراو، دەبێتە هۆی سەرکەوتن و دەستەبەر کردنی مافەکانمان.

 

ڕێکخراوی کوردشۆپ

04/04/2024

KURDŞOP
129 بینین

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

پێكەوە بەرەو نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری

داوا لە کوردستانییان دەكەین بە هەڵگرتنی مەشخەڵ لە ئێوارەی نەورۆز، یەکگرتووییی خۆیان نمایش بکەن و نەورۆزی ئەمساڵ بە "نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگاری" ناودێر بكەن و لە چوارچێوەیەکی هێماییدا بوون و ئیرادەی خۆیان پێشان بدەن.

هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز چوار ڕۆژ دەخایەنێت و هەموو شانۆکانی بەشدار لەو فێستیڤاڵەدا بە زمانی کوردین و هەر دەرهێنەرێک تەنیا بە یەک شانۆ بەشدارە. هەروەها بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە بچێت و گرووپ و کەسە یەکەمەکان لە بەشە جیاوازەکاندا بناسێنرێن.

زیاتر لە سێ هەزار ناوی کوردی بۆ منداڵان لە ماڵپەڕی کورشۆپدا تۆمار کرا

لەم بەشەدا زیاتر لە سێ هەزار ناوی کوڕانە و کچانە بە واتاکانیانەوە دانراون. بە مەبەستی ئاسانتر دۆزینەوەی ناوەکان، ئەم بەشە جیا لەوەی بە گوێرەی ڕەگەزەکان پۆلێن کراوە، ناوی هەر ڕەگەزێکیش بە گوێرەی پیتەکانی "ئەلفبێ" ڕێز کراوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!