ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییان لەسەر مرۆڤەکان – بەشی دووەم

زارا عەلی

 

بەشی یەکەمی ئەم وتارە لێرە بخوێننەوە

 

قۆناغەکانی خوگری بە ماددەی هۆشبەر

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، زۆرجار ئالوودەبوون لە قۆناغگەلێک لە ژیانی مرۆڤ ڕوودەدات و کاردانەوەکانی جەستە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئالوودەبووندا لەگەڵ قۆناغەکانی دواتردا جیاوازن.

١- ئەزموون:

قۆناغی یەکەمی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان پێی دەگوترێت قۆناغی تاقیکردنەوە یان کنجکاوی. لەم قۆناغەدا مرۆڤەکان لەبەر کنجکاوی بۆ یەکەمجار ماددەکە تاقی دەکەنەوە. زۆرێک لە مرۆڤەکان، گرینگ نییە کێ بێت، لە هەر کاتێکدا ڕووبەڕووی ئەم قۆناغە دەبێتەوە. ڕاپۆرت هەیە کە دەریدەخات زۆربەی ئەوانەی ماددەی هۆشبەریان تاقی کردووەتەوە، پێش تەمەنی هەژدە ساڵییان، لە کنجکاوییەوە دەستیان پێ کردووە. دوو هۆکاری باو کە گەنجان ماددەی هۆشبەر تاقی دەکەنەوە بریتین لە کنجکاوی و گوشاری هاوتەمەنەکان کە هاوڕێیانی نزیکیان دەگرێتەوە.

گرینگە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەگەر کەسێک لە کاتێکدا ماددەیەک یان دەرمانێکی دیاریکراوی تاقی کردبێتەوە، ئەوە مانای ئەوە نییە کە پێویستی بە بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی دەرمانەکە دەبێت. لە زۆر حاڵەتدا مرۆڤەکان لەبەر کنجکاوی ئەم ماددەیە بەکار دەهێنن و ئیدی بەکاری ناهێنن.

٢- بەکارهێنانی بەردەوام:

لەو قۆناغەدا کەسەکە لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەردەوام دەبێت و بە شێوەیەکی بەردەوام بەکاری دەهێنێت تاکوو دەبێتە عادەتێکی ڕۆژانەی. ئەمە مەرج نییە ڕۆژانە بێت، بەڵام کەسەکە سیستەمێک بۆ بەکارهێنانی ماددەکە دادەنێت. بۆ نموونە ئالوودەبووان ڕەنگە لە کۆتاییی هەفتەدا زیاتر ئەم مادەیە بەکار دەهێنن، یان کاتێک ئارام دەگرن، یان لەگەڵ هاوڕێکانیان یان کاتێک بە تەنیا دەبن. سەرەڕای بوونی ئەم نیشانانە، تاک هێشتا نەگەیشتووەتە سنووری خوگری بە ماددە هۆشبەرەکان، چونکە لەوانەیە بووەستێت و چەند جارێک بیری لێ بکاتەوە، چونکە مێشکی دەستی کردووە بە خوگری بە ماددەکە.

٣- بەکارهێنانی مەترسیدار:

تاک لە قۆناغی سێیەمدا بە بەردەوامی ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنێت تاکوو کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خێزانی و پیشەیی زیاد دەبێت. ئیدی کێشە دروست دەبێت، بەڵام بەبێ ئەوەی بەکارهێنانی ئاشکرا بکرێت. ئیدی پشتگوێخستن چ لە قوتابخانە و چ لە شوێنی کاردا دیارە و لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی داراییش. هەرچەندە تاکەکە نازانێت لەم قۆناغەدا چی ڕوودەدات، بەڵام چاودێریکردنی لەسەر ڕەفتارەکانی دەوروبەری پەرە دەستێنێت.

٤- قەبووڵکردن:

لە قۆناغی چوارەمی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، ئیتر بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بە شتێکی ئاسایی نازانرێت. ئەگەر لەناکاو وازی لێ بهێنێت، ئێستا جەستەی نیشانەکانی کشانەوە دەناسێتەوە. ئەم قۆناغە ئێستا قۆناغی ناخۆشی و دژوارییە، هەروەها نیشانە مەترسیدارەکان دەردەکەون و زۆرجار بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم ماددەیە وەک چارەسەر سەیر دەکرێت. لەم قۆناغەدا هەست دەکات کە ئەگەر ماددەی هۆشبەر بەکار نەهێنێت، ناتوانێت لە ژیان بەردەوام بێت.

٥- قەیران و چارەسەر:

قۆناغی کۆتاییی ئالوودەبوون خاڵی چوونە ژوورەوەی ئازادە بۆ ژیانی بەکارهێنەر. ئێستا ماددەی هۆشبەر دەبێتە خەڵاتی زێڕین لە ژیانیدا و لە بەرزترین ئاستی بەکارهێنانیدایە کە چیتر ناتوانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات. هەروەها نەک هەر مەترسی لەسەر دەوروبەر دروست دەکات، بەڵکوو ئازاریش دەگەیەنێتە دەوروبەر.

ئەم قۆناغە دەتوانرێت بە قۆناغی قەیران وەسف بکرێت، چونکە لەم قۆناغەدا ئالوودەبوو زیاتر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی کوشندەی لەسەرە، بێگومان هەرچەندە ئەمە بە خراپترین سیناریۆ دادەنرێت بۆ ئەم قۆناغە، بەڵام ڕەنگە بەدیلێکی ئەرێنیش ڕووبدات.

یان بۆ خۆی یان لە ئەنجامی قەیرانێک، تێدەگات کە پێویستی بە یارمەتی هەیە و دەست بە چارەسەرکردن دەکات و بەم شێوەیەش ئەم قۆناغە دەتوانێت کۆتاییی ئالوودەبوونەکەی دیاری بکات.

 

KURDŞOP
139 بینین
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!