"باپیرە بەرزە" وەکوو ناسناوی خۆی، بە سەربەرزییەوە چووە بەندیخانە

کەیهان محەممەدی‌نژاد

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام دەگەڕام کە لەناکاو ڤیدیۆیەکی ئازاردەر و لە هەمان کاتدا پڕ لە ئیرادەم وەبەر چاو کەوت. ڤیدیۆکە لە پەیجی زیندانییەکی سیاسی بە ناوی "باپیرە بەرزە" بڵاو کرایەوە و تێیدا ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ماڵاوایی لە بنەماڵەکەی دەکرد و بەرەو ڕەشچاڵەکانی داگیرکەر دەچوو؛ ڤیدیۆکەش پڕ بوو لە ئیرادە و خۆڕاگری. 

ئەم تۆمەتانە بەسەر ناوبراودا سەپێندراون: "بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژی کۆماری ئیسلامی (بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی) و هاوکاریکردن لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران". ئەو تۆمەتانەی کە بەسەر "باپیرە بەرزە"دا سەپێندراون، نیشانەی لاوازیی حکوومەتێکی دیکتاتۆرە لە دژی هێزی دادپەروەر و یەکسانیخواز. پارادۆکسێک کە دوو هێز پیشان دەدات، هێزێکی جەماوەری و هێزێکی سەرکوتکەر؛ ستەمکار و سەردەست دەیەوێت بە هێزی چەک و زۆرەملێ خۆی بسەپێنێت و هێزی جەماوەریش دەیەوێت بە خۆپیشاندان و دەنگی خۆی، ئارامی و تەبایی جێگیر بکات. بۆیە دەسەڵاتی ستەمکار بە مەبەستی بێدەنگکردنی هێزی یەکسانیخواز و دادخواز، تۆمەتی جۆراوجۆر بەسەر ڕاپەڕیواندا دەسەپێنێت و ڕەوانەی بەندیخانەکانیان دەکات، تاکوو بێدەنگیان بکات.

بەڵام ئەو (دەسەڵاتی زۆردار) ئاگاداری ئەوە نییە کە هێزی دادخواز خاوەن ئیرادە و خۆڕاگرییە، بەتایبەتی پشتیوانیی جەماوەرییان لە پشتە.

ئیرادەیەک کە بە جلوبەرگ و ناسنامەی کوردییەوە دەچێتە ڕەشچاڵەکان و بە لەباوەشگرتنی دایک و منداڵەکانی و بە ماڵاواییکردن لێیان، دەچێتە بەندیخانەکانی داگیرکەر. ئەمەش نیشانەی ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ خاک و نیشتمان و نەتەوەی خۆی کە لەهەمبەر زۆرداری بەرخۆدان دەکات.

ئیرادەیەک لە ڕەشچاڵەکانی داگیرکەردا؛ ئیرادە: واتە ئاگاییەکی بەهێز؛ وڵامدانەوەی هۆشیارانە لەهەمبەر جیهانی دەرەوەی هۆشی خۆی. لە فەلسەفەدا ئیرادە ئاماژەیە بۆ یەکێک لەو کردارانەی کە بە مەبەستەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم کردارە بە مەبەستانە پێیان دەگوترێت "ئیرادە". خواستن و هەوڵدان و ئیرادە ئەوەندە گرینگە کە وەک دەگوترێت "خواستن، کردارێکە کە بە توانا ئەنجام دەدرێت"، واتە ئەگەر مرۆڤ ویستی ئەنجامدانی کارێکی هەبێت، ئەوا لەهەمبەر سەختییەکاندا ڕادەوەستێت و سەختی دەبینێت؛ واتە مرۆڤ بە ئیرادە دەگاتە خواستەکانی.

هەروەک نووسەری ناوداری ئیتاڵی، "لیئۆناردۆ داڤینچی" دەڵێت: "سەختی و دژوارییەکان ناتوانن شکستم پێ بهێنن. بێگومان هەموو کێشەیەک ملکەچی ئیرادەی نەگۆڕی من دەبێت." لە ڕاستیدا ئەوە ئیرادە و خۆڕاگریی ئێمەیە کە ستەمکار و دیکتاتۆر تەسلیممان دەکات.

ڕەنگە لە ئێستادا سەدان کەسی وەک "باپیرە بەرزە" لە چاڵەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بن و هەندێک کەسیش پێیان سەیر بێت بۆچی باسی ئەو کەسانەی تر ناکرێن!؟ هەر تاکێکی کورد کە لە چاڵەڕەشەکانی داگیرکاردایە، پێویستە قەدری بزانرێت و پاڵپشتیی لێوە بکرێت. دروشمێکی زۆر مانادار هەیە کە دەڵێت: "ئەگەر ئێمە نەبین بە یەک، لەنێو دەچێن یەک بە یەک." لە ڕاستیدا پێویستە بەرخۆدانی ئەو جۆرە کەسانە زۆر بە ڕێزەوە ببینرێت و هەڵسەنگێندرێت و ئێمەش پشتیوانی لە کچ و کوڕەکانمان لە چاڵەڕەشەکانی داگیرکەرەکاندا بکەین و دەنگ و ئیرادە و بەرخۆدانمان لە دژی ستەمکاری یەک بخەین.

وەک "باپیرە بەرزە" لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: "گەر ئێوە دارێکی گەورەن، ئێمەش تەورێکی بچووکین." ئەو دارەی کە ئاماژەی پێ کرا، ڕەگ و ڕیشەی هەمووی ڕزیوە و ڕەواییی خۆی لەدەست داوە و بەرەو کەوتن دەچێت.

KURDŞOP
432 بینین

نەتەوەپەرەستی لە کوردستان - کورستەی پێشڤەچوونی مێژوویی و کەلتووری-سیاسی

پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی خاکی بە شێوەیەکی سەرەکی بەربەستی دابڕانی ڕۆشنبیرانی کورد لە خاکەکەیان بوو. بیرۆکەی تورکەکان بۆ ئەوەی کورد بێ ڕۆشنبیر بێت و بەردەوام بن لە ئاسمیلەکردن، تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجەکانی خۆی بەدی هێناوە. ئەم پچڕانە کاریگەریی قوڵی لەسەر بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی کورد هەبوو، بەتایبەتی ڕێگریی لە دروستبوونی چەمکی ناسیۆنالیزمی نیشتمانپەروەرانە کرد.

کورد و هەڵبژاردن لە ئێراندا

ئاوڕدانەوەیەک لە پەیوەندیی نێوان ژینگە و سیاسەت

ئاسەوارە مێژوویییەکان، پردی نێوان ئێستا و ڕابردوومانن

رۆژهەڵاتی کوردستان و راوەستان لەبەرانبەر پاردۆکسی کۆماری ئیسلامیدا

پیلانی داگیرکەران بۆ دروستکردنی ناکۆکی لەنێو کوردان

ناسیۆنالیزمی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وانەوەرگرتن لە شۆڕشە سەرکەوتووەکان

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی نەبڕاوەی کورد

بە بۆنەی مووشەکبارانی هەولێری پایتەختی کوردستانەوە

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!