سەربەست

سەربەست، تەرخان، ئازاد.

کانی

1. چاوکە، چاڤکانی، چەشمە، سەرچاوەی ئاو؛ 2. لە وشەی (کان)ەوە هاتووە کە واتای چاوگە و سەرچاوە و (معدن) دەدا.

زاخۆ

شارێکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.

زەڵم

1. ئاوی توێژ لەسەر؛ 2. گەورەکانییەکی پڕئاوی چەنئاشگەڕێنە لە سەرووی گوندی ئەحمەداواوە لە پشت شاری خورماڵ لە کوردستانی باشوور.

پاسار

گوێسەبانە، کەڵکەپاسار، کەڵکەبان.

ساوان

ساو بە هەورامی واتە: گوڵ، (ساوان) یش دەبێتە: گوڵان.

جاف

1. گاف، گاوان، هۆزی ئاژەڵدار؛ 2. هۆزێکی گەورەی نێوداری کوردن کە لە دوو بەشی کوردستانی باشوور و ئێران دەژین.

بەڕوێن

گوندێکە لە باشووری هەڵەبجە، لەبەری شەمێران لە کوردستانی باشوور.

ترێ

هەنگوور، قلە.

تۆشماڵ

سەرگەورەی بنەماڵە و هۆز.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!