جگەرسۆز
مێهرهبان، خهمخۆر و دڵسۆز.
فەرەنتی
بەردێکی بەنرخ و گرانە وەک پیرۆزە و یاقووت. بڕوانە نێوی چێری لە بەشی کوڕان.
فامیە
فاما، بەئاوەز.
شارۆ
1. پاشەرۆک، چنینەوەی دانەوێڵەی پاش درەو؛ 2. چنینەوەی دوایین بەری ترێی پاش تەواوبوون لە باخ؛ 3. کۆکردنەوەی گەنمی دووراو لە سەر جێخەرمان؛ 4. سەوەچن، سەوەتەچن.
شاچرا
چرای گەورە.
زەمبەر
خشڵ، زێڕ و زەمبەر.
ڤیانا
1. بە زاراوەی کرمانجی، واتە: راکێشەر، دڵڕفێن. خۆشەویست، وەکوو پڕ ڤیانایە؛ 2. نێوی هەوارگەیێکە لە ناوچەی بینگۆڵ، 3. نێوی رۆبارێکی بچووکە لە ناوچەی دەرسیم، لە باکووری کوردستان .
تەرخون
جۆرێک سەوزەی خواردەمەنییە.
دڵشا
کەسی دڵخۆش، کورتکراوی دڵشاد
نیاک
نیا یان نیاک، وشەیێکی کەڵوڕییە واتای: باو باپیران دەدا.