تەنیلە

بەخەرەک رێسراو، وەکوو: بەرماڵ و مەوج.

ڕووگە

قیبلە، ئەو شوێنەی کە موسوڵمانان روی تێدەکەن بۆ نوێژ.

یاسۆ

نێوی گۆرانیبێژێکی کورد بووە لە ناوچەی سەرحەدی‌ کوردستانی باکوور .

شەورەنگ

بەردێکی ڕەشی بەنرخە.

پەرمان

1.وشەی پاشگری بەخۆداپەرمان، بە واتای لە خۆڕادیتن، بڕوا بە خۆیی؛ 2. رەوینەوە سڵکردن.

تۆژین

لە بنج و بناوانی شتێک کۆڵینەوە.

بەهران

کۆی وشەی (بەهر)ە واتە: پار، بەش، پشک. (لە بەهران بێبەهرە بووم).

ئارەنان

ناوی گوندێکە لە نزیک شاری سنە

ئاژوان

گوندێکە لە ناوچەی چلچەمە لە هەرێمی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

سارینا

1. هەواری بەرز و فێنک؛ 2. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!