شۆڕەتوو

جۆرێ دار توو کە لقەکانی شۆڕ دەبنەوە.

ئاکۆیان

نێوی گوندێکە لە ناوچەی بالیسان و نێوی ناوچە و هۆزێکە لەلای رانییە، لە باشووری کوردستان.

کالان

1. کالانە، جێگەی گلێنەی چاو؛ 2. کاڤلان، کاولان، کێلان، جێگەی خنجەر؛ 3. کۆنە دێ، شوێنەمێنگەی وێران؛ 4. کانزای برنج؛ 5. گیای هەرزە؛ 6. نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور.

بەدەق

1. شەق و تورت و لەگەشە؛ 2. ساق و بەدەماخ؛ 3. کوتاڵی کەتیراویی.

چان

1. جەنجەڕ، دەزگایەکی‌‌ درووستکراو لە دار و ئاسنە کە بۆ کوتانی گەنمی دروێنەکراو بەکار دەبرێ و پەڕەپەڕەی ئاسنی پێوەیە کە کوڵەشی گەنمەکە ورد دەکا و ئامادە دەبێ بۆ شەن و کەو کردن. 2. ئامرازێکە لە جۆماڵدا بەکاری دەبەن و جۆگەی ئاوی پێ خاوێن دەکەنەوە. 3. زەنگۆڵەی خەبەردارکردن.

شاکار

1. کاری زۆر باش و رێکوپێک؛ 2. هونەرخولقاندن. (کاری فڵانە‌ وەستا شاکارە)

چازان

1. حەکیم، پزیشک؛ 2. زانا؛ 3. چاکزان، باش لەشتزان؛ 4. ئازارناس، ئەو کەسەی کە سەری لە نەخۆشی و ئێشوئازار دەردەچێ.

ئەسرۆ

سرۆ، وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە: قۆچ، شاخی حەیوان، شەقۆن؛ لە موکریانیش بەکار دێ.

ڕەنگار

رەنگی تۆخ و تیرە.

بەستەڵەک

بەستەڵۆک، سەهۆڵاویی، زستان کاتی رێبەندان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!