لاچین
1. مەلێکی ڕاوکەرە کە لە باز بچووکترە؛ 2. کاڵەی چەرمین؛ 3. گوندێکە لە لای مەهاباد نزیک شیلاناوێ کە مامۆستا هێمنی شاعیری نەمری کوردی لێ لە دایک بووە؛ 4. ناوچەیەکی کوردنشینە لە ئازەرباییجانی شەورەوی و ئەو کوردگەلەی لێ دەژین کە لە سەردەمی (عوسمانی) دا لە نیشتمانی خۆیان هەڵکەندراون و هەڵداژراونەتە ئەوێ.
شاتوو
تووەسوورە، جۆرێک تووی سووری شیرین و ئاودارە.
سنین
گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان .
ئاد
وشهی ئاد به تهنیا، چهند واتای ههیه: 1. دوورگه، وشکانی لهناو ئاودا، 2. هێز، بڕست، زۆر، توانا، 3. خودای هێز و دهسهڵات. 4. له کۆندا نێوی خودای با بووه. ئهم نێوه بۆته پێشبهندی زۆر وشهی دیکه له زمانی کوردیی کۆندا. زۆر جاریش وشهی (د) ئهگۆڕدرێ بۆ وشهی (ز).
بەراڤی
کۆڕ، کۆبوونەوە، جڤین.
قەزوان
1. وەن، وەنەتەق، بەری دارەوەن؛ 2. ئەو دارەی کە بنێشتی لێدەگرن؛ قەزوان لە ماست و دۆ دەکرێ و بۆنی خۆشە لە قەزوان هەروەها تەسبیحیش درووس دەکرێ.
کاربین
1. پسپۆڕ، زانا لەکار؛ 2. کاردۆزەرەوه، کاروەبین.
شمشاڵ
ئامێرێکی مۆسیقای کوردییە، بلوێر، بلوور.
یارسا
نێوی ئایینزای (ئەهلی حەق) ە، کە لە بنەڕەتدا (یارسان)ە واتە یاری سوڵتان، یاری یەزدان.
چیمەن
1. گیای سهوز، مێرگ، 2. به زاراوهی کهلهوڕی واته ئێمه چووین.