ئاوەلان
1. شوێنی ئاوەزا کە گیای لێ سەوز دەبێ؛ 2. شاخێکە بەرانبەر کێوی ئاژوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
کارکۆ
1. کاری بەهرەدەر؛ 2. کارا.
کەژۆک
بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا و سپییە، ئاوریشمی خاو.
هەرێم
1. دەوروبەری ئاوایی کە ناکێڵدرێ و هی هەمووانە؛ 2. ئوستان؛ 3. ناوچە؛ 4. مەڵبەند.
دەگمەن
هەڵکەوت، بە زەحمەت گیرکەوتن.
زۆر
زۆرۆ، ئیبنو خەلەکان کە کورد بووە و لە بنەڕەتا خەڵکی هەولێر بووە، دەڵێ: زۆر نێوی کوڕی ئەژدەهاک بووە و بنەڕەتی (شارەزوور) لە کوردستان ئەو دایناوە؛ حەمدوڵڵا مستەوفیش دەڵێ: نێوی شارەوزوور لەبەر ئەوە بووە کە دەسەڵاتدارانی ئەوێ زۆردار و شەڕکەر بوونە. لە ڕۆژئاوای کوردستان کە قەراخ سنووری خاکی عەرەب و کورد دەگرێتەوە، شارێک هەیە کە نێوی (دێرەزوور)ه لە کۆندا سریانی و کوردی لێ ژیاوە، بەڵام دواتر لەلایەن حکوومەتی (بعث)ی سووریەوە، عەرەبیان تێدا بیشتەجێ کردووە. لەوە دەچێ کە ئەو شارەش هەر (زۆر) ئاوەدانی کردبێتەوە، چونکە ئەو سریانی و ئاسوورییگەلەی کە لە کوردستان ژیاون و کلیسایان هەبووە، کوردەکان بە کلیساکانی ئاسوورییەکانیان گوتووە: دێر! کە وشەیەکیب ئاوێستایی مادییە و لە کوردیی و فارسیشدا وشەیێکە هاوبەش. ئەگەر نێوی کوڕی ئەژدەهاکیش زۆر یا زوور بووبێ، (دێرە زوور) واتە: کلیسای زوور. وەک چۆن دەگوترێ شارەزوور، واتە شارێک کە زۆر یا زوور ئاوەدانی کردبێتەوە.
دڵپاک
بێغهلوغهش، بێگز، بێفڕوفێڵ.
گژنیژ
گشنیز، جۆرێک سەوزەی خورێنییە کە بۆ ناو چێشت بەکاری دەبەن.
مانە
1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.
لەیزۆک
کەسێ کە باش سەما دەکا. لە وشەی (لەییستن) کوردی کرمانجیی کە دەبێتە کایەکردن وەرگیراوە.