سازگار

بەئارەزووی مەزاج، گونجاو لەگەڵ مرخی ئینسان. ئاوەکە سازگارە.

ڕێچکەوان

نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.

کرمانج

کرماج، کوردماج، کوردمانج، 1. نێوی کۆنی کورد؛ 2. بەشێکی هەرەزۆر لە کورد لە باکووری کوردستان؛ 3. لە هەرێمی موکوریان بە لادێیی یان گوندیی دەڵێن: کرمانج.

زاڵ

1. سووار، سەربەران؛ 2. بابی رۆستەم، کە بەرۆسەمی زاڵ بەنێوبانگە.

زێندین

زیندانەوان، پاسەوانی زیندان.

ژینەر

کەسێ کە شتێک سەرلەنوێ بژیێنێتەوە یا زیندوو بکاتەوە.

شێروان

ناوچەیەکە سەر بە هەرێمی بارزان؛ 2. نێوی هۆزێک بووە کە راوی شێریان کردووە و شێریان بەخێو کردووە و بە هۆزی شێروان نێویان دەرکردووە.

چاتمە

1. پێکهه‌ڵپه‌سارتنی سه‌ری چه‌ک یان تفه‌نگ و دانانی له‌ زه‌ویندا به‌ تۆزێک نێوانه‌وه‌ له‌ کاتی وچاندا؛ 2. وه‌ستانی کۆمه‌ڵێک نیگابان و کێشکچی له‌ شوێنێک‌.

کارێز

1. رێگەئاوی بەژێر زەویندا کێشراو؛ 2. چاوگەی ئاو کە بە دەس کنرابێ؛ کاناڵ.

پەرژین

1. پەرچ، پەرچین، چیل، شوورەی بەدڕوو، پەرچی دڕکاویی، پەرژینی باخ و بێستان؛ 2. نەتوانین لە کاردا، وەکوو: کارم زۆرە نامپەرژێتە سەر ئەو کارە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!