ئاڵا

به‌یداخ، په‌رچه‌م.

ساڤرە

نێوی گوندێکە سەر بە شارۆچکەی بارزان لە باشووری کوردستان.

سارەما

تێبەردانی کارژەلە و بەرخ بۆ شیرخواردن، بەیانیان بەر لە دۆشینی دایکەکانیان.

داکۆک

1. پشتیوان، لایەنگر؛ 2. تەقەڵا، پلوپا.

گراڤ

گراو، گراوی، دڵبەر.

زمزیران

1. گاموور، کاتی کوتان و شێلانی تێ بۆ سرکە و شەراو؛ 2. کەل (گەردەنە) یەکە نزیک شاری سەردەشت کە رێگای مەهاباد بۆ سەردەشت، بەوێدا تێدەپەڕێ.

بەفرین

سپی وەکوو بەفر، وێنەی بەفر.

گارە

1. خشڵی گوێ، گوارە؛ 2. دەنگی مریشکی هێلکەکەر؛ 3. دەنگی گازنده و گڕووگرتن‌ی منداڵ لە ناوچەی خۆشناوەتی بەکار دەبرێ؛ 4. گەیری، چیا، شاخ، کێو، کەژ، کۆ؛ 5. چیایەکە لە ناوچەی بادینان بەرانبەر بە شاری ئامێدی کە سەدام حسێنی خوێنەخۆر بەسەریەوە قەڵایەکی خستۆتەوە و چوواردەوری شوورەچن کردووه بۆ جێگای گەشتی خۆی‌، بەڵام ساڵی 1991، دوای ڕەوەمێژوویییەکەی کوردستانی باشوور، کەوتەوە دەست کورد و ئێستا لە ژێر کونترۆڵی حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.

ئانێشا

وشەیەکی هەورامییە واتە: ئەوان، ئەمان، ئەو.

ڕامیس

ماچ، ڕامووسان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!