ژامان
1. زەنگی کلیسا، کۆی زەنگی کلیسا؛ 2. نێوی گوندێکە لە باکووری کوردستان.
شۆڕەتوو
جۆرێ دار توو کە لقەکانی شۆڕ دەبنەوە.
شازاد
1. بێچووە شا؛ 2. کورتکراوەی شارەزا و شارزا.
تەبا
1. ئاشت، نێوانخۆش؛ 2. رەگەڵ، لەتەک.
زیرەک
1. زرینگ، وریا و زیت، بەدەستوبرد؛ 2. سەرنێوی کۆچکردوو حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی لێهاتووی کوردە.
ئۆگر
خووپێگرتوو، کەسێک کە هۆگری شتێک بێ.
بەوار
1. بەجێگە و شوێن؛ 2. کوێستان یا چیایەک کە سازگار و لەبار بێ بۆ هەڵدانی رەشماڵ و دانانی هەوار. (کوێستانێکی بەوار و خۆشە).
داما
1. چوونه ناو هزر و بیر؛ 2. مات بوو؛ 3. یارییهکی وهکوو شهترهنجه.
زاناڤ
وەکوو یەک، لەیەکچوو، وێکچوو.
مامز
1. ئاسک، کەژاڵ، پەزەکێوی، ئاهوو؛ 2. ماسییەک کە گەرا دادەنێ؛ 3. مامزە، ئەو ئاسنەی کە سوار لە پاشپانییەی چەکمەی قاییم دەکا بۆ لێخوڕینی ئەسپ.