کاردۆک

بڕوانە کاردۆخ.

فریشک

1. فرشک، پریشک، مەڵاژگ، مەڵاژوو؛ 2. پرشەی ئاو؛ 3. ژەک، هەوێنی پەنێر؛ 4. شیلاوک.

خەنیکە

1. شیوی شله‌ساوه‌ری ورد؛ 2. قایشی نیر یان نێڵه‌ی ملی گا.

سوورەگوڵ

گوڵی سوور.

شەکرا

شیلەی چەوەنەر و گەزۆ.

شەنگڵ

1. شنگڵ، خۆ ڕاشەکاندن؛ 2. پێکەوەنووسان.

شازێ

زێی گەورە، رۆباری گەورەی وەکوو یەکاو.

یارێ

یار، بانگکردنی یار بە گۆرانی.

شلومل

جوانی لەشنەرم و نییان. (شلوملی، خاڵلەملی، چاوبەکلی، بەچەندی؟!)

پارۆنیک

خەندەکی دەوری ماڵ، لە کۆندا لێیان دەدا بۆ بۆ پاراستن و بۆ نیشانەکردنی سنووری خانوو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!