پێناو
1. هۆ، لەبەر؛ 2. فیدابوون. (لەپێناوت دەنێم سەر و .... گیان)
سافیا
گوندێکە لەلای دیاربەکر لە باکووری کوردستان.
ڕازێ
چیرۆک، داستان.
ئۆرزان
جۆرێک ههڵپهڕکێ.
حەیزەران
دارێکە لە شوێنی گەرم دەڕوێ، وەک قامیشی ناوپڕ وایە و بۆ هەلاجی بەکار دەبرێ و شتی جووانیشی لێ دروست دەکەن.
یاوان
1. وشکانی، بێئاوان؛ 2. یاوان کۆی وشەی (یاوا) یە. بڕوانە وشەی یاوا.
هەرمان
1. هەرگیزنەفەوتان؛ 2. بە هەورامی واتە: فرمان، کار، خەبات. بۆ ئاگاداریی: فرمان واتە: کار، فەرمان: واتە، ئەمر و دەستوور. لە زاراوەی کرمانجیشدا فەرمان واتە: قەڵاچۆکردن و بەکۆمەڵکوشتن. وشەی فەرمان لە لاوکی کوردیدا یەکجار زۆرە.
ڕۆڤە
کڕێوە و بادەوە، باسریشک.
خێوەن
خێو، خاوەن، خودان.
لیسا
شوێنی کاتیی باڵندان لە ناو داران.