کاردوو

1. تۆمی گیایەکە لە گەنم دەکا و رەنگی رەشە؛ 2. گیایەکی گەڵا پانە لە ناو سماقا زەردی دەکەن و دەیکەن بە چێشت.

ڕۆبار

رۆخانە، چەم، چۆم.

حەوجە

پێداویستیی، ئێحتیاج.

خۆشڕوو

رووخۆش، گفتولفت شیرین.

ڕاژان

1. هەژان، لەرینەوە، جووڵانەوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە نزیک بە شاری ورمێ لە کوردستانی رۆژهەڵات کە لە سەر رێی (گەلی)ی قاسملوو هەڵکەوتووە.

تەرخون

جۆرێک سەوزەی خواردەمەنییە.

جگەرگۆش

جگه‌رگۆشه‌، فرزه‌ن، منداڵ.

کولیلک

خونچەی پشکووتووی گژ و گیا، شکۆفەی دار.

ڕەشیش

نمنمی باران، نەرمەباران.

کەیان

1. مەزنان، سەروەران؛ 2. پاشایانی گەورە و زۆردار؛ 3. جۆرێک چادری خڕی گومبەزوێنەیە کە بە کۆڵەکەیەک هەڵدەدرێ و لە نێو عەجەماندا بە خێوەتی کوردیی یان خێوەتی کوردان بەنێوبانگە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!