بێشۆ

زیاد لەئەندازە، لە رادەبەدەر.

نینا

ئەمانە، ئەوانە، ئەیانە، یانە.

پاشکۆ

کیسە یان ئەو خورجینەی کە سووار لە پاشی وڵاخی دەبەستێ و شتی تێدەخا بۆ ناو رێگا.

هەسارە

ئەستێرە

نەوزەر

زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ‌. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.

شاناز

نێوی یەکێ لە قەتار یان هەواکانی مۆسیقای ئێرانییە.

ورمێ

وشەی ورمێ، درووستەکەی (ئورمیا) یە کە لە دوو وشەی ئوور واتە: شار یا مەڵبەند و میا واتە: ئاو پێکهاتووە کە ماناکەی دەبێتە: شار یان مەڵبەندی ئاو. هەرچەند ئەرمەنی زۆری لێدەژی، بەڵام وشەکە وشەیەکی ئاشوورییە.

شالیار

1. شاریار، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.

ئارکی

هەرکی، نێوی تیرەیەکە لە هۆزی زێبار لە باشووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.

باڵاشمە

داری دیرەگی سەرتاقەی دیوار کە داری دیکەی بەسەردا رایەڵ دەکەن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!