ڕانا
1. کردای تێپەڕیوی چاوگی (رانان) ە واتە: خۆ نیشاندان، خۆدەرخستن؛ 2. شوێنهەڵکردن بۆ گرتن؛ 3. نێوی یەکێ لە یەزدانەکانی زەڕدەشتییەکان بووە.
تۆڵە
هەق سەندنەوە، مافوەرگرتنەوە.
وەرزان
دوو واتای هەیە، 1. وەرز واتە: سێ مانگی ساڵێک و وەرزان: کۆی وەرزی ساڵە؛ 2. وەرز واتە: بەرز و وەرزان واتە: بەرزان.
داچان
وشه‌ی بکه‌ری داچاندنه، واته: داره‌که‌ی داچان.
ژێوان
ژێڤان، سازلێدەر، ژەنیار.
خوشیک
جوان و دڤگر، په‌سن و له‌به‌ردڵان، نازدار و ده‌ڵال.
چناو
1. چندراو، ته‌ندراو؛ 2. تۆمی وه‌شیاگ؛ 3. له‌داره‌وه‌کراو؛ 4. له‌سه‌ریه‌کنراو، له‌بانیه‌ک که‌ڵه‌که‌کردن.
کاژین
کازین، کازتین، هەرا و هاوار.
بەرکۆ
1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان.
چیلان
1. ئه‌نگوچکه‌ی سۆرانی باریک؛ 2. قفڵ و کلێڵ.