شینە

1. هێمایە بە ڕەنگی شین؛ 2. لکە داری بڵند و لەگەشە؛ 3. گوندێکە لەلای لەنجاوا لە ناوچەی سنە.

شیلانە

بڕوانە شیلان.

وێنەوار

وەکوو وێنە، لە شکڵی وێنە.

خۆزیک

خۆزگه‌، شه‌ڵای، خوه‌زیا، ئاوات و ئاره‌زوو خواستن.

باشناو

1. نێوچاک، کردارباش؛ 2. هۆزێکە لە کورد کە لە ناوچەی نێوان مووسڵ و دەشتەبێڵ و سەڵماس دەژین. ئەم نێوە لە مێژووی کۆنی کوردستاندا هاتووە، دوور نییە، مەبەست لە خۆشناو و خۆشناوەتی بێ!

تاشکۆ

1. گورج و بەکار؛ 2. رێک و پێک؛ 3. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی ترکیە کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

دارکۆ

دارکونکەرە، دارتەقێنە، مەلێکە کە دار کون دەکا.

خرپن

پڕگۆشت و خڕیله‌.

هەژبین

1. دووربین، داهاتووبین؛ 2. خاوەن ئەزموون.

ئەزین

نێوی میری (جزیر و بۆتان) و باوکی (خاتوو زین)ی دڵداری (کاکە مەم) بووە. لە زمانی کوردیدا، خاتوو واتای خانم و (کاک یان کاکە)ش مانای براگەورە و ئاغای فارسی دەدا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!