ساباق

ساواق، شوێن و جێگەی زۆر بەرفراوان.

بلوور

پلوورە، بلوێر، شمشاڵی شوانان؛ 2. بلۆر، جۆرێک شووشەی جووان و ئەستوور.

پەسنۆ

پێهەڵگوتن، چاکە گوتن.

بریوان

هۆزێکی کوردن کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا هەڵداژراونەتە خۆراسان.

بەڵێن

پەیمان، سۆز.

لارەک

بەناز ڕۆییشتن، لەنجە و لار.

یارسا

نێوی ئایینزای (ئەهلی حەق) ە، کە لە بنەڕەتدا (یارسان)ە واتە یاری سوڵتان، یاری یەزدان.

بەزێ

1. بەڕەوشت، بەئاکار؛ 2. بەپلە و پایە. (ئینسانێکی بەڕێز و بەزێیە).

دەفا

نێوی ژنێکی کوردی ژه‌نیاری ده‌ف بووه‌ له‌ سه‌رده‌می کۆندا؛ ده‌ف سازێکی کۆنه‌ و بۆ سه‌لماندنیشی که‌ سازێکی کۆنی کوردییه‌، له هه‌ڵکۆڵراوه‌کانی ‌ناوچه‌ی ئیلام و کرماشاندا هه‌ندێ په‌یکه‌ری به‌ردین دۆزراونه‌ته‌وه‌ که‌ ژه‌نیاری ده‌ف و چنگ نیشان ده‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بانگاشه‌یه‌؛ نێوی (ده‌ف)یش‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا (ده‌پ) بووه‌ و ده‌پیش مانای دار یان ته‌خته‌ی که‌وانه‌یی و بازنه‌یی شکڵ ده‌دا و، وشه‌ی ده‌فیش له‌ سه‌ر نێوی ئه‌م ژنه‌، که‌ (ده‌فا) بووه‌ تاپۆ کراوه‌ و ئه‌م نێوه‌‌ له‌وه‌وه‌ هاتووه‌.

بەستۆرە

1. چۆمێ کە لە هاویندا وشک دەکا؛ 2. گوندێکە لە نێوان شەقڵاوە و هەولێر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!