حەلیم
1. لهسهرهخۆ، بهتاقهت، هێمن و هێور؛ 2. چێشتی کهشکهک؛ 3. خواردنی حهلیم که له گهنمی کوڵاو و گۆشت درووست دهکرێ؛ 4. نێوێکی ژنانهیه.
شاباڵ
1. شاپەڕ، گەورەترین پەڕەکانی باڵی مەل؛ 2. ئەندازەی لەسەر پەنجەوە هەتا ئەستۆ.
ئەردەشێر
ئاردەشێر، 1. ئازا، دلێر؛ 2. سەرکەوتوو، زاڵ؛ 3. دامەزرێنەری بنەماڵەی ساسانی؛ 4. نێوی چەند پاشای بنەماڵەی ساسانی؛ 5. نێوی چەند پاشای بنەماڵەی هەخامەنشی. بڕوانە ئارتین.
ساتیا
کەوتنەدوا، کارێک کە لە جێبەجێکردنی دووریی بگیردرێت. (تازە ساتیا و بێکەڵکە).
ئەڵماس
بەردێکی زۆر سەخت و بەنرخە.
دیرۆک
دێریک، مێژوو.
کاربین
1. پسپۆڕ، زانا لەکار؛ 2. کاردۆزەرەوه، کاروەبین.
ئارخەیان
1.دڵنیا، خاترجەم؛ 2. بێخەم، بێترس و دوودڵی .
سەرپەل
1. چاخی دەستپێکردنی بارانی بەپەڵە؛ 2. لقی بەرەوژووری دار؛ 3. نانێ کە لەسەر سکڵ ببرژێ؛ 4. سەرکردەی 3 هەتا 50 کەس پێشمەرگە.
خۆشەنگ
خۆبهخۆ جوان، جووانی خۆڕسک.