بۆریاش

1. بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. پاشنێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی کاسی بووە بە نێوی (ئالام بۆریاش)، کە دژ بە سۆمەرییەکان شەڕی کردووە.

نەخشین

نەخشاویی، جووان و ڕەنگین، بەنەخش و نیگار، ڕازاوە.

حەلاو

نێوێکی ژنانه‌یه‌ و سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.

وەرشەنگ

1. شۆخ و شەنگ، وەکوو هەتاو؛ 2. نازنێوی ژنە گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی تاجیکستان (تاهرە خانمی ڕحیموف)ە، لەو کوردانەی که لە سەردەمی عوسمانیی‌ هەڵداژراونەتە ئەوێ.

ڤەزان

1. ژیانەوە، زانەوەی کانی؛ 2. دیسان بێچووهێنان.

بەرخاڵ

نێوی کانییەکە لە ناوچەی پشتدەر لە کوردستانی ئێراق.

ئەسرین

فرمێسک، رۆندک، ئەسر؛ لە ئاوێستادا کە بە زاراوەی کوردیی کەڵوڕی و هەورامی نووسراوە، (ئەسروو، ئەسراڤ) هاتووە.

ئۆیار

1. ئاویار؛ 2. هه‌ی یار، ئه‌ی یار، سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.

تیلمە

تیلماسک، باریکەنەوار، باریکەبڕاوەیەک لە پارچەی قوماش.

زەینەڵ

1. زەوینێ کە نەوتی هەبێ؛ 2. گوندێکە لەبەری ماوەت لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!