ڕێشەنگ

ناوێکی درووستکراوە، کە واتای رێگای راسا و پڕباخ و باخات دەدا.

چینی

جۆرێک سواڵه‌ته‌ له‌ ره‌نگی سه‌وز و شین.

جەربەزە

1.جەزرەبە، ئازار؛ 2. دانەسەکناو، هاروهاژ؛ 3. بوێر، ئازا، بەجەرگ، دڵدار.

بەرجەوەن

بەرجەوەن واتە: بەرچاوان، ئەو شتەی کە چاو لەم گۆشەوە بۆ ئەو گۆشە دەیبینێ و دوو واتای هەیە: 1. پانۆراما؛ 2. چاوەدیار، چاوەناز، دیمەن..

شالاوێن

شانەواز، دەنگخۆش و بەستەبێژی باش و لێهاتوو، کەسێک کە لە لاواندنەوە و دەنگخۆشیدا لێوەشاوە و زەبەردەست بێ.

چاکۆ

گوندێکە لەسەر رێگای خانێ بۆ سەردەشت نزیک بیبلینگ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

شێردڵ

1. ئازا و بەجەرگ؛ 2. وەک شێر نەترس.

پۆپەشمین

پێخەفێکی زۆر ناسکە کە لە خوری درووست دەبێ.

دەمامە

1. دەمامک، لووتهەڵپێچ، پارچەیەکە رەنگاوڕەنگ، بۆ راوی کەو بەکار دەبرێ؛ 2. گوندێکە نزیک گوندی عوسماناوا لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ؛ 3. چیای لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 4. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە

بەرزە

نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە بەڵام دەوڵەتی (بعث) کوردەکانی ئەوێیان هەڵداشت‌ بۆ شوێنی دیکە و کردیان‌ بە عەرەبنشین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!