گوڵشەن

گوڵجاڕ، گوڵ و گوڵسان، باخی گوڵ.

فەرما

گوتی، فەرمووی.

بناو

1. نوقمی ئاو، ژێر ئاو؛ 2. بناوی، دارێکی بێبەرە لە قەراخ ئاو و رۆباران دەڕوێ.

کامیار

پیرۆز، سەرکەوتوو، کەسێ بە مراد و مەبەستی خۆی گەییشتبێ.

شامار

1. زەها، ئەژدیها، ئەژدەهاک، حەزیا؛ 2. تیرەیەکن کە دانیشتووی شارەکانی (خانەقین و سنە)ن لە کوردستان.

ئاچان

ناوچه‌یه‌که‌ له‌ باکووری رۆژاوای شاری دیاربه‌کر، له‌ باکووری کوردستان.

سارۆمە

جۆرێ چەک یا تفەنگ.

سینا

1. نێوی تیرەیەکی کوردە کە لکێکن لە هۆزی زازا و لە رۆژهەڵاتی خەرپووت لە باکووری کوردستان دەژین؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .

قەدیفە

1. پارچەی مەخمەڵ؛ 2. جۆرێک گوڵی سوور.

چاچان

1. جۆرێک یاریی مندڵانه‌؛ 2. هۆزێکی کوردن له‌ کوردستان؛ 3. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌ به‌ زاراوه‌ی کرمانجی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!