سەروا

پاشەڵی شیعر.

هاوێر

1. دەورە، هەرچووارلا؛ 2. هەڵاواردن، لێکجیاکردنەوەی ماک و زا، لێکجیاکردنەوەی بەرخ و کارژەلە لە دایکیان بۆ ئەوەی نەیمژن.

نەسران

تیرەیەکی کورد بوونە کە لە شاری کووتی کوردنشینی باشووری کوردستانی ئێراقدا ژیاون، بەڵام لە سەردەمی حوکوومەتی بەعسدا زۆربەیان دەرکران و عەرەبیان لە شوێنیان دانا.

زەنگەڵان

زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەربایجان.

ئاریابەرز

نێوی یەکێ لە گەورەکانی ماد بووە، کە سەرداری لەشکری داریووشی سێهەم بووە. بڕوانە وشەی ئار.

بالیان

1. نێوی هۆزێکی کوردە لەلای شاری (خۆی)؛ 2. هەروەها ناوچەیەکی کوردنشینی سەر بە (مووسڵ) ە، لە باشووری کوردستان.

سەرتاج

گۆپکەی بان کڵاوی تاج.

تۆران

زیز بوون

پۆڵا

1. بەروج، ئاسنێک کە تفەنگی پێ درووست دەکەن، جۆرێک ئەردەزین یان فلسی لە ئاسن پتەوترە؛ 2. پاشنێوی هۆزی (جانپۆڵا) یە لە لوبنان کە چەندین ساڵ لە حەڵەب دەسەڵاتدار بوون و دامودەزگای سەربەخۆیان هەبوو، بەڵام حوکوومەتی سووریە بە جونبەڵاتی نێودێر کردوون و کەماڵ جونبەڵات لەم گەورەهۆزیە و ئێستا لە چیاکانی لوبنان دەژین.

کرمەک

1. خشڵی ژنانە؛ 2. زوانەی ناو ئاڵقەی کانزا و ئاسن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!