سوهەیل
سیوەیل، سوەیل، ئەستێرەیەکە.
فەروار
1. هەوارگەی زستانانی کۆچەران؛ 2. فەرمان، حوکم.
سپێر
1. سپەر، چەپەر، خەل، سەنگەر، قەڵغان؛ 2. مەتاڵ، مەرتاڵ؛ 2. ئامرازی شەڕکەر کە بۆ خۆپاراستن لە برینی شمشێر بەکاریان دەبرد؛ 3. ئامرازی زێدە بۆ کار؛ 4. سپەر وشەیەکی کۆنی کوردیی یان پالەوییە کە پێیان گوتووە: ئەسپەر.
لاژە
لاوژە، گۆرانی.
بەلار
1. یەکجارگەییشتوو، شلک و تەڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە: هەی بـــــەلار و بـــــەلار و بــــەلارەوە/ مەمکۆڵەت شەکرە سێون بە دارەوە
دیرەک
1. دیرەگ، دیلەک، کۆڵەکە، ستوون، ئەستوندەک؛ 2. تکا، پاڕانەوە.
هەتوان
دەرمان، مەڵهەم.
تەها
بێوێنە و دەگمەن.
پوورە
1. جیلی تازەی هەنگ؛ 2. سووتووی کێشراوی تریاک.
زرار
هۆزێکی کوردن لە باشووری کوردستان.