یاوا

وشەیەکی هەورامییە، واتە: گەییشت، هات؛ وەکوو نامەکەش یاوا: نامەکەی هات.

لەنگێزە

رەهێڵە، لاسامهی باران‌.

خاڵبەڵەک

1. ره‌شایی ناوه‌ڕاستی به‌فران؛ 2. دووهه‌م مانگی به‌هار.

زەمۆ

نێوی کێوێکە لە کوردستان.

نامۆ

نائاشنا، نەشناس، نەناسراو، بیانی، بێگانە، غەریب.

فراوین

فراڤین، ژەمی نیوەڕۆ.

باشووک

نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

کۆکەن

1. چیاکەن؛ 2. سەرنێوی فەرهادی لوڕ یان فەرهادی کۆکەنە، ئەوینداری بەنێوبانگی شیرین؛ 3. ئاڵفبڕین، کاتی دروونی گیا و گزرە بۆ مەڕوماڵات لە زستاندا.

سەپان

1. رەنجبەری دەستەبەر، کە لە پێنج بەش داهات، بەشێک بەهرەی پێدەگا؛ 2. بەزۆر تووشکردن.

خارێز

1. پرپۆڵه‌؛ 2. هێلکه‌ و رۆن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!