بەخشندە
دەست و دڵ ئاوەڵا.
زینکۆ
لووتکەی پێشەوەی زین، قەڵپۆزی زین.
سێڵوێ
سێڵوە، گوندێکە لەلای لاجان لە هەرێمی موکریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. .
حەسین
پێزانین، ئاگاداربوون، هەستپێکردن.
زاڵ
1. سووار، سەربەران؛ 2. بابی رۆستەم، کە بەرۆسەمی زاڵ بەنێوبانگە.
گەشان
1. گەشبوونەوەی ئاگر؛ 2. ڕوولەهەڵدان و هەڵچوون.
دڵبرین
کەسی دڵ بریندار، دڵی پڕ ژان، دڵشکاو
ڕۆژنە
رۆچنە، ئەو کون و کەلەبەرانەی خانوو کە رووناکی هەتاوی لێوە دێتە ژوورێ.
ئێرمان
میوان
پاتیس
نێوی یەکێ لە فەرمانڕەواکانی گۆتی بووە کە 2500 ساڵ بەر لە زایین شوێنی دەسەڵاتداریی لە شاری (لاگاشدا) بووە.