ڕەوارە

پێچکەی لانک، پێچکەی بێشکە.

باڵەک

1. شوێنی بەرز و باگرەوە؛ 2. نێوی دوو گوندن کە کەوتوونەتە لای سەرووی چەمی رواندز لە باشووری کوردستان؛ 3. بەو گوندانە و شوێنەکانیان دەڵێن: باڵەکایەتی؛ 4. باڵەک نێوی تیرەیەکە کە پاژی هۆزی (زەرزا) ن. لاس قارەمانی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ)، خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە.

نەڵاس

گوندێکە نزیک سەردەشت کە بەسەر چۆمی (کەڵوێ) وە هەڵکەوتووە. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی کوڕان.

باهۆز

بای بەهێز، گەردەلوول، کێژەڵووکە، گژەبا.

زێبار

1. مێنگە و ناوچەی قەراخ رۆبار؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان ئاکرێ و زێی گەورە دەژین لە باشووری کوردستان.

بێباک

نەترس، ئازا و بەکار.

بێری

1. بێر، ریزکردنی مەڕ بۆ دۆشین؛ 2. بێریی بە کچ یان ژنێک دەڵێن کە دەچێتە (پەچە) بۆ مەڕدۆشین، بڕوانە پەچە لە بەشی کچان.

پەسیرە

بەرسیلە، هاڵە.

کاژە

1. بنەی کاروان لە دەشت؛ 2. رەبەت، بۆسەی راوچی؛ 3. ئێسکەسەر؛ 4. کاژە، توێکڵ، توکوڵ، پەترۆ؛ 5. نێوی گوندێکە لە کوردستان.

شەمدین

سووکەڵەنێوی شەمسەدین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!