زاخۆ
شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
مژۆڵ
برژۆڵ، برژانگ.
دڵڕفێن
جوان و دڵگر، زهریف و لهبهردڵان.
ڕازدار
سووڕهەڵگر، کەسێ کە بە نهێنییەک دەزانێ و نایدرکێنێ.
دابوون
1. خۆچەماندنەوە، هاتنە سەردەستان، داچەمینەوە بۆ زەوی، داهاتنەوە بۆ عەرز؛ 2. وشەی پاشگری بکەرە، وەکوو: لەسەفەردابوون.
تاسە
مەیە، ئیشتیا، ئارەزوو، بیری کەسێ کردن.
باهۆز
بای بەهێز، گەردەلوول، کێژەڵووکە، گژەبا.
شەرناخ
هۆزێک و شارۆچکەیەکن لە ناوچەی جزیر و بۆتان لە کوردستانی باکوور.
ئاودێر
ئاودەری باخات و مەزرا.
خەتان
دەستەواژەی خۆشەویستیی دایک و باب بۆ منداڵانیان.