سەماس
هێمن، پشوولەسەرخۆ.
پۆشەن
پۆشاک، جلوبەرگ.
دەریا
زهریا، زهلیا، زرێوار.
سەربەند
1. چەند وشەیەک لە سەرەتای گۆرانی؛ 2. بەستەی دوای مەقام و لاوک؛ 3. گوتنێک لە گۆرانیدا کە دوای چەند شیعرێک دەگەرێتەوە سەری؛ 4. سەردەستە؛ 5. سەرپۆشی دەفری بچووک، قەپاخ.
باشان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
بینگۆل
بینگۆل، بنگۆل؛ 1. شاری پەنا گۆماو؛ 2. باژێڕ و ناوچەیەکە لە باکووری کوردستان.
زێوکا
زێوکە، نێوی دوو گوندن لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانیان کردن.
زاگرۆس
1. جێگای سەرهەڵدانی زکرتییەکان، شوێنەمێنگەی زکرتییەکان؛ 2. زکرتییەکان تیرەیەکی کۆنی کوردن کە بە یۆنانیی پێیان گوتراوە: (زاگرتی یان ساگرتی؛ ساگارت، ساگارتی؛ زاگرتی، زاگرۆس)؛ 3. زاکرۆس یان زاگرۆس، داگری زنجیرەیەک چیایە کە لە ئەرمەنستان و ئازەرباییجانەوە دەست پێدەکا و بە ناو زۆر دۆڵ و چیای کوردستاندا دێتە خوارێ و لە شیراز تەواو دەبێ. درێژایی زاگرۆس لە کوردستان 1000 کیلۆمیترە و بەرزاییشی لە وشترانکێو دەبێتە 4700 میتر.
پەرە
ئەو زەوینەیە کە لە کێڵاندا وەبەر ئاسن ناکەوێ.
ڤەرچین
فەرمان بە چنینەوە، دەستووردان بۆ چنینەوە.