کاجینە

دەشتێ کە تەپۆڵکە تەپۆڵکەی بچووکی تێدایە.

شاخۆ

1. شاخی بچووک؛ 2. ئاماژە بە شاخی ئاژەڵ و کێوی بچووک.

هەوار

وار، زۆزان، هاوینەوار.

نەمروود

1. چیایەکە لە کوردستانی ژێر دەسە‌ڵاتی تورکیە، کە شوێنەواری کۆنی وەکوو پەیکەری مرۆڤی لێیە؛ 2. شارێکی کەونارایە لە کوردستانی باشوور کە نەماوە، بەڵام ئاسەواری هەر ماوە؛ 3. نێوی پاشایەک بووە کە ئیبراهیم پێغەمبەری خستۆتە ناو ئاگرەوە.

هۆنا

1. دەنگی خۆش، دەنگی بەسۆز، وەکوو: به (هۆنا)یەکی خۆش دەستی پێکرد؛ 2. هێژی، هەنووکە، هێشتا.

تیرەوان

بە کەسێک دەگوترێ کە لە تیرهاویشتندا شارەزا بێ.

نۆبەرە

1. نۆبەر، میوەیەک کە تازە پێ بگا و یەکەمجار بخورێ؛ 2. یەکەم منداڵ، یان یەکەم میوە؛ 3. نخری، نۆفیکڵە، یەکەم منداڵی ژن و پیاوی پیر.

هەتوان

دەرمان، مەڵهەم.

زەڕوەشان

زێڕەوشان، ئەو زێڕ و پووڵ و پارەیەی کە بە سەری زاوا و بووکیدا رۆ دەکەن.

ڕابین

هەستین، هەڵسین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!