نەونیگا
نیگای تازە، نیگای عاشقانە. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
نیگا
روانین، تەماشا، سەیرکردن، لێنواڕین، نێڕین.
ساردۆنیا
گوڵێکی جوانی گەڵاپانە، 20 تا 40 سانتیمیتر باڵا دەکا و گوڵێکی بەهێزە، دوای ماوەیەک قەدەکەی رەق دەبێ و دەبێتە تەختە، دوو جۆرە گوڵی هەیە: سادە و شەستپەڕ.
پێژەک
خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.
هەیڤ
مانگی ئاسمان، مانگی ساڵ.
بێریتە
بێرێت، بێرێتە، سەمای بەکۆمەڵ، سەمایەکی کۆنی سەردەمی زەڕدەشێتییەکان بووە.
وەیسە
وەیس، نێوی شێخێکە کە گۆڕەکەی لە سەر چیایەکە لە ماییدەشتی کرماشان. دەڵێن: گوایە ئەم کابرایە شا بووە و بە دیتنی مردوویەک تێکچووە و لە دەسەڵاتدارەتی دەستی کێشاوە و بووە بە سۆفی و تۆبەکار. ئەم حاڵە دەڕبڕی چیرۆکی زەمبیلفرۆشە و زۆرکەس دەڵێن: لەوانەیە هەر ئەم کابرایە بووبێ. دەبێ ئەوەش بزانین کە (وەیسولقەرەنەین) ی عەرەب، کە گۆڕەکەی لە یەمەن، لەگەڵ وەیسی ماییدەشت یەکێ نییە.
پوونگە
پنگ، گیایەکە خورێنی.
پشتیوان
1. پاڵپشت؛ 2. هاریکار، یاریدەدەر؛ 3. داری دەرگا داخستن؛ 4. قایمکەری دیواری شکستە.
دانەر
بناغهداڕێژ و درووستکهر.