بێشاسپ

گوندێکە لە مەڵبەندی (گەورکایەتی) لە ناوچەی سەردەشت. هەندێ نێو لە کوردەواریدا هەن، بۆ نموونە: (بێشاسپ، بەێتاس، بێوتوون، بێژوێ، بێتووش، بێخمە، بێگۆڤە، بێتواتە، بێخاڵ، بێواس، بێلوو، بێڵەوار، بینگۆل، بێواس، بێساران) و هیدیکە که زۆر کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر و ریشەیان لە گاتاکانی زەڕدشدا هەیە، چونکە یەکەم وشەی هەموویان واتای بەغ دەدا کە دواتر بووە بە (بەت و بێ) وەکوو بێشاسپ.

ئەردەهان

شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان.

ولیان

1. باران لە دوای باران، وەکوو: بارانی چی، ولیانە! 2. نێوی سێ گوندە کە یەکێکیان لە ناوچەی (کەرەج)ە و دوو گوندەکەی دیکەشیان لە لای (چاڵانچۆڵان) و (واڵانگرد)ە، لە ناوچەی برووجرد (برووگرد)، لە ناوچەی لوڕستان کە کوردن؛ 3. هەروەها نێوی گوندێکە لە ناوچەی قەراخ لە سلێمانی.

خامان

جۆرێک پارچه‌ی سپییه‌ بۆ کراس.

هەرمێ

1. هەرمۆ، هەمرۆ، میوەی هەرمێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

ئۆرسا

ئۆسا، ئاوه‌ها.

کاڵێ

1. کاڵوکرچ؛ 2. لە کوردستان ئەم نێوە بۆ کچ و بۆ کوڕیش بەکار دەبرێ، لە بنەڕەتدا بەو کەسەی دەگوترێ کاڵێ، کە ڕەنگی قژ و سەروچاوی کاڵ یان زەرد بێ؛ 3. هەوای قەتارێکی لادیواری ناوچەی سنەیە.

بەرماک

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

باسرەت

گوندێکە لە ناوچەی بۆتان لە باکووری کوردستان.

ئەترەش

زراو، زاڵە. (کە چاوم پێکەوت لە ترسا ئەترەشم پەڕی).

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!