گۆریا

نێوی یەکێ لە هۆزە کۆنەکانی کورد بووە، لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاون‌، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. کە زۆر کۆنن‌ و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. من پێم وایە ئەم نێوە (گۆران)ە.

پرووکە

ترووکە، دەنکی وردی بەفر.

چیچک

1. گوڵێ له‌ ده‌شت پشکووتبێ؛ 2. چۆله‌که‌؛ 3. جووجه‌ڵه‌.

لیرە

1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ.

سۆسان

گوندێکی بچووکە لە ناوچەی قوروە.

ئاوێستا

1. بنەما و بنەڕەت؛ 2. پەنا و داڵدە؛ 3. نێوی کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پەیامهێنی ئاوێستا.

ڕانا

1. کردای تێپەڕیوی چاوگی (رانان) ە واتە: خۆ نیشاندان، خۆدەرخستن؛ 2. شوێنهەڵکردن بۆ گرتن؛ 3. نێوی یەکێ لە یەزدانەکانی زەڕدەشتییەکان بووە.

سێوە

نازنێوی گۆرانیبێژی نەمری کوردی دیان (مەسیحی)، (سێوە)یە کە خەڵکی شاری کۆیە بووە لە کوردستانی باشوور کە قەتارەکانی لە رەسەنترین رەگەزەکانی مۆسیقای کوردین.

سەنجر

نێوی گوڵێکە لە باخچەدا بۆ جووانی دەیڕوێنن.

پیرۆزە

1. پیرۆزبایی گوتن؛ 2. بەردێکی رەنگشینی بەنرخە؛ 3. باڵدارێکی (ئەفسانەیی)یە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!