تیڕۆژ

1. تیشکی خۆر، ئەو گزنگەی لە رۆچنەوە دەداتە دەرێ؛ 2. تیرۆک، تیرەنان کە (گونک)ی پێ پان دەکەنەوە.

ئاوێزه

1. ئاوێز، ئاوێزان، داڵۆسکه‌؛ 2. ئاوێزه‌ی گواره‌، پڵپڵه‌؛ 3. قه‌ندیل، چرای لووسته‌ر، چلچرا.

خانیل

خانیک و خانیل نێوی دوو هۆزی کورد بوونە لە ناوچەی شیراز، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و دواتر ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوونە و زۆربەشیان بە دەستی تورک و عەرەب لەناو چوون. ئێستەخری جوغرافیزانی گەورە لە 340 ی کۆچیدا نووسیویەتی: بنەماڵەکوردەکانی شیراز ئەوەندە زۆرن که لە ئەژمار نایەن؛ ابن حوقل لە ساڵی 367 ی کۆچیدا نووسیویەتی: کوردەکانی پارس یان شیراز سەرووتر لە 100 تیرەن کە من بۆ خۆم نێوی زۆرتر لە 30 تیرەیانم نووسیوە: خەسروی، شاکانی، ستامیری، ئآزەرکانی، بەندادمیری، رامانی، میرەکی، شاهۆیی و هیدیکە؛ مقدیسی ساڵی 375 ی کۆچی لە کۆپەڕی کتاب (احسن التقاسم فی معرفەالقالیم) نووسیویەتی: 33 هۆزی کورد لە پارس دەژین کە ئەژماریان 500 بنەماڵەن؛ ابن بلخی لە فارسنامەدا نووسیویەتی: شان و شەوکەتێک کە لەشکری فارس هەیەتی لەبەر بوونی کوردەکانە؛ یاقووتی حەمەوی لە سەدەی شەشەمی کۆچیدا باسی شاری کورد (شهر کرد) ی شیرازی کردووە و زۆر لە نووسەرانی دیکەی دنیا باسی کوردەکانی ناوچەی شیراز یان فارسیان کردووە کە لە دەوروبەری ساسانییەکاندا بوونە چونکە بەر لە هێرشی عەرەب بۆ سەر ناوچەکە، شیراز شوێنەمێنگەی ئەو کوردانە بووە کە لە سەردەمی مادەوە لەوێ ژیاون هەتا سەردەمی ساسانییەکان.

پوورە

1. جیلی تازەی هەنگ؛ 2. سووتووی کێشراوی تریاک.

نەبەرد

1. بەپشوو لە هەموو کارێکدا؛ 2. ئازا و هەرگیز نەبەز.

حەلیان

1. تاوێره‌به‌رد؛ 2. حه‌لین، تاویانه‌وه‌، تواندنه‌وه‌.

پەروەر

بەخێوکەر. وەکو: (وڵاتپەروەر)

میشان

میرنشینێکی کورد بووە کە لە سەردەمی ئەشکانییەکانەوە هەتا هێرشی ئەسکەندەری مەغۆل دەوامی هێناوە.

ڕەچاو

1. بژاردنی کەسێک بۆ کارێ؛ 2. لەبەرچاوگرتن و ئاگا لێبوون.

گوڵچن

1. گوڵچین، هەڵبژاردە، تەڵچن؛ 2. شکڵی گوڵدروو؛ 3. ناوازە، تایبەتی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!