ئاڤزێم

ئاوزێم، کوێرەکانی، کانیاوێ کە بەهاران دەژیێتەوە و هاوینان وشک دەکا.

دارەوان

1. کەسێکە بتوانێ بەداردا سەرکەوێ، لە دارەوە سەرکەوتن؛ 2. دارناس و لە دار شارەزا.

شالوور

ریشۆڵەی رەش، گاوانی.

پڵپڵە

ئاوێزەی گوارە، جۆرێک خشڵە.

شەروین

1. نێوی قەڵایەکە لە ناوچەی شیروان لە کوردستانی باکوور؛ 2. نێوی چیایەکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.

کاردۆخ

ئەو تیرەیەن لە کورد کە گزەنفۆن لە کۆپەڕەکەیدا نێوی هێناون. بڕوانە کاردۆ و گۆتۆ.

هاما

1. هەر ئەمەیە، هەرئەمەسە؛ 2. لەو دەمەدا، لەو کاتەدا؛ 3. ئەوە هاتوو، گرتمان، گریمان.

برژانگ

برژۆڵ، مژۆڵ.

داهات

1. بەهرەی زەوی، بەروبۆ؛ 2. مووچە و دەخڵی مانگانە لە کار و کاسپیدا؛ 3. هەڵاتنی پووڵ و پارەی زەماوەند خەتەنەسووران و هیدیکە.

ڕەشیش

نمنمی باران، نەرمەباران.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!