بێشۆ

زیاد لەئەندازە، لە رادەبەدەر.

ئاراسپاس

لە گەورەکانی ماد و بینەوانی پەرسگەی پانتائا بووە. بڕوانە وشەی ئار.

سازگار

بەئارەزووی مەزاج، گونجاو لەگەڵ مرخی ئینسان. ئاوەکە سازگارە.

پاڵکان

پاڵەکان، کۆنترین هۆزی شارنشین و کۆنترین عەشیرەتی کوردن کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا هەڵداژراونەتە خۆراسان.

تەمەر

تارمایی، لێڵ.

ڕێواس

نێرکی باسکڵاو، گیایەکی باڵابڵندی ترشی خورێنییە.

کارس

هەرزن، هەرزنە گەورە، دانوولەیەکی خۆڵەمێشیییە کە تامی تاڵە و ساقەت و گوڵەکەشی وەکوو جۆیە.

حەریر

1ز پارچه‌ی ره‌ش, 2. شارۆچکه‌ و ده‌شتێکه‌ له‌ لای باتاس له‌ باشووری کوردستان؛ 3. خواردنێکه‌ له‌ ئارد درووست ده‌بێ و وشک ده‌کرێته‌وه‌ و پارچه‌پارچه‌ی ده‌که‌ن و هه‌ڵیده‌گرن بۆ زستان.

ئەردەهان

شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان.

شاملوو

1. من شام؛ 2. خەڵکی شام. 3. نێوی دوو گوندی کۆن بوون لە شارەزوور کە لە سۆنگەی لەمپەری دەربەندیخاندا چۆڵ کران و بوون بە ژێر ئاوەوە؛ 3. سەرنێوی شاعیری پایەبەرزی فارس: (ئەحمەدی شاملوو) ە؛ وشەی شام وشەیەکی عەرەبییە و لە زمانی کوردیی و فارسیدا وشەیەکی هاوبەشە واتە: سەرەتای شەو و نانی شێوان؛ وشەی (لوو) ش پاشگرە و واتە: سەربە، لەمەڕ، وەکوو هۆزی حەیدەرانلوو، سەربە حەیدەرن؛ دیسان شام چەند واتای دیکەی هەیە: 1. شام: تەنگی نوێژی شێوان؛ 2. شام: نێوی کۆنی شاری دیمەشق پایتەختی وڵاتی سووریەیە؛ 3. شام: گرێ و خڕایی سەخت لەبن پێست، لک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!