بەرامە

1. بەرام، بەرهەم؛ بۆنی خۆش، بۆن و بەرامە. رۆڵەی شیرینم گەنجەکەم بەرامەی تاڵـــی رەنجەکەم (رێبوار

ئاشێڤ

بنکۆڵکردنی سەوزەوات بۆ بەهێزبوونی.

فەروار

1. هەوارگەی زستانانی کۆچەران؛ 2. فەرمان، حوکم.

ئەرنەواز

نێوی تیرەیەکی کوردە لە باکووری کوردستان.

دانەر

بناغه‌داڕێژ و درووستکه‌ر.

سیتاڤ

1. تیشکی هەتاو؛ 2. تین و گەرمای هەتاو.

ئاودێر

ئاودەری باخات و مەزرا.

بانیا

بانیان، دەشتی بەرز، شوێنی بەرز.

سیابەند

نێوی قارەمانی چیرۆکی (سیابەند و خەجێ)یە کە داستانێکی کۆنی ئەویندارانەیە. مێژووی ژیانی خەج و سیامەند روون نییە بەڵام، بەیتی ئەم دوو گراوییە وێنایەکی راستەقینەیە لە بەسەرهاتی دڵتەزێنی ئەو دوو گراوییە. خەج و سیامەند، خەڵکی (کێلەسیپان) ی ناوچەی مهابادن کە ئێستاش گڵکۆی هەر دووکیان هەر لەوێیە.

دادۆ

ژیر، بێدەنگ، ئارام.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!