ئەوار

1. پاشگری هەبوون، وەکوو: خوێندەوار؛ 2. شوێن و جێ، وەکوو: شوێنەوار.

ڕوومەت

دیمەن، دەموچاو، روومەت، مینا، ئابڕوو، (وازی لێ بێنە، مینای خۆت مەشکێنە)، واتە حورمەتی خۆت مەشکێنە.

هاوڕاز

هاوقسە، هاودەم.

شەودێر

ئاودێری شەو.

بابیلان

وشەی خۆشەویستی بۆ دوانی لە خۆ گچکەتر.

ئەژی

1. دەژی، نامرێ؛ 2. دەهێنێ، هەڵدەگرێ. وەکوو ئەوەندە پارە هەڵدەگرێ و بەو نرخە گران نییە؛ 3. نێوی (ئەژی گۆران)ی شاعری کوردی کوڕی مامۆستا (گۆران)ی شاعیری پایەبەرزی کورده.

شەپۆل

پێل، شەپێل، مۆنجی زەریا.

بەجەرگ

ئازا، دلێر، بوێر، نەترس.

ئەرژنگ

ئەرژن، ئەرژان، جۆرێک داری کێوییە کە بەرێک دەدا لە شێوەی بەهیڤ (بادام) و لە دار ئەرخەوان دەچێ. بڕوانە بۆ ئەرجان.

گۆتان

نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی وان کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونە بە تورک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!