کیارەش
کیارش، یەکێ لە فەرماندە گەورەکانی فەروەرتیش، دووهەمین پاشای ماد. بۆ زانین، گڵکۆی فەروەرتیش لە ئەستێودانێکی گەورەیە لە چەمی رەزان، بە سەر سینگی کیوێکی سەرکەشەوە کە ئاوردانێک و دوو گڵکۆی تێدایە، کە لایەن میراتی فەرهەنگی کوردستانەوە پارێزراوە.
وەرسا
پێشسان، قەرەوڵی بەر لەشکر.
شەمزین
1. شەمزان، ژاکان بۆ گوڵ؛ 2. ڕەنگپەڕین، پەشۆکان بۆ ئینسان؛ 3. تێکچوونی چەرم بە هۆی زۆر وێکەوتنی هەتاو.
دانار
رۆنی تێکهڵاو نهبوو، رۆنی دهنکه دنکه و داوهستاو. وهکوو: رۆنهکه دانار دانارهو بووگه.
چەمان
کۆی چهم، چهم به ههورامی واته: چاو، (چهمان) یش یانێ: چاوگهل، چاوان.
بادینان
1. بەهدینان؛ 2. بە بەشی سەرەوەی باشووری کوردستان دەگوترێ کە داگری شارەکانی (زاخۆ، شەنگار، دهۆک، ئامێدی، ئاکرێ، بارزان) و چەندین گوند و شارۆچکەی دیکەیە. 3. (بەهدینان) پێوەندیی بە پرسگرێکی زەڕدەشتەوە هەیە و لە دوو وشەی (بەهـ و دین) پێکهاتووە کە (بەهـ) وشەیێکی کۆنی ئەوێستایی پالەوییە و واتای باش دەدا و (دین)یش هەر وشەیەکی کۆنی ئەوێستایی یە کە واتای ویژدان دەدا و بە کۆی (ان) واتای بادینان دەبێتە: 1. ویژدانی باش، 2. ئاکاری چاک، 3. شوێنی پاک و پیرۆز.
ژاوەرۆ
1. چۆمی هەمیشەروون؛ 2. چۆمێک کە هەمیشە لە ژاوەی بێ و لە رەوتورۆدابێ؛ 3. مەڵبەندێکە لە هەرێمی هەورامان لە کوردستانی رۆژهەڵات کە داگری چەند گوندە و بە (چەمی ژاوەرۆ) ناودێر کراوە. گوندی بێساران و ئەوێهەنگ و هوویە و سەرهوویە و پڵنگان و پایگەلان سەر بەم هەرێمەیە.
ئارشته
1. ئاراسته، رازاندنهوهو پێشکهشکردنی سڵاو و خۆشی و دووشی و لێپرسین لهنامهدا؛ 2. رووی شتێک بهرهو کهسێک کردن.
خانی
1. وەرگیراو لە خانیان، ماڵ، خانوو، یانە؛ 2. کانی، سەرچاوە؛ 3. نازنێوی شاعیری بەنێوبانگی کورد، (احمد خانی) یە کە لە هۆزی خانیانی جزیر و بۆتانە و لە ساڵی 1650 ی زایینی لە دایک بووە و لە ساڵی 1707 ی زایینیدا کۆچۆ دوایی کردووە.
شەمێ
شەم، مۆم، ئاماژە بە شەم.