دەستەوار

1. ده‌سته‌واره‌، باوه‌شێک دار یان سووته‌مه‌نی، وه‌کوو: ده‌سته‌واره‌یه‌ک نان و پێخۆر و شتی وای هێنابوو؛ 2. کۆمه‌ڵێک دیاریی و پێشکه‌شیی.

بەواز

خۆشحاڵ و بەکەیف.

زەڕگوڵ

گوڵی وێنەی زەڕ، گوڵی زێڕین.

پاردە

1. سیپە، حەشارگە، رەبەت، کەمین، بۆسەی راوکەر؛ 2. خندەک؛ 3. دیواری کورت.

گوڵناو

لەش و لاری وەک گوڵ.

کورتێ

کورتەباڵا، باڵابچکۆل؛ ئاماژه به ژنی باڵاکورتی جوانکیلە لە گۆرانیدا.

باشووک

نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

قەسری

قەسرین، لەسەرمادا تەزیو، سەرمابردوو.

بووبان

1. ببوونایە؛ 2. گوندێکە لە پەنا شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان .

داران

کۆی دار، دارگه‌ل.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!